رۆحانی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ئه‌كات به‌رده‌وام ئه‌بین له‌ هه‌نارده‌ كردنی نه‌وت و ئامریكا به‌ چۆكدا ئه‌هێنین

0
17

رۆژی كورد :
سه‌رۆك كۆماری رژیمی ئێران به‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه‌ ئامریكا له‌ چه‌ن مانگی داهاتوو دا تێده‌گات كه‌ ئێمه‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و سووته‌مه‌نی به‌رده‌وام ئه‌كه‌ین، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد له‌وانه‌یه‌ ده‌رگایه‌ك به‌ سه‌ر ئێمه‌ دابخرێت به‌ڵام هاوكات شه‌ش ده‌رگا به‌ ڕووماندا ده‌كرێته‌وه‌ و ئێمه‌ به‌ هه‌موو توانا و هێزمانه‌وه‌ هه‌نارده‌ كردنی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه‌ به‌رده‌وام ئه‌كه‌ین. حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كرێكاری وڵاته‌كه‌ی جارێكی دیكه‌ وه‌كوو بانگه‌شه‌یه‌ك خۆی به‌ وته‌بێژی میلله‌تی ئێران ئه‌زانێت و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ئه‌كات كرێكاران و ژنان و پیاوان چاونه‌ترسی ئێرانی ناهێڵن ئه‌مریكا سه‌ربكه‌وێت و ئێمه‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌ چۆكدا ئه‌هێنین.

به‌ پێی ڕاپۆرتێكی هه‌واڵنێری ته‌سنیم حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ یه‌كی ئه‌یار له‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كرێكار كه‌ هاوكات له‌ گه‌ڵ رۆژی جیهانی كرێكار له‌م رۆژه‌دا وه‌ك هه‌موو كرێكارانی جیهانی كۆبوونه‌وه‌یان گرتبوو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ جه‌ختی له‌ سه‌ر ئه‌كه‌ین و دووپاتی ئه‌كه‌ینه‌وه‌ ده‌وڵه‌ت پشتیوانی كرێكارانه‌ و له‌ پێناو خزمه‌ت به‌ كرێكاران دا ده‌بێت، و به‌ هه‌وڵ و تێكۆشان خوای مه‌زن له‌ مانگی پیرۆزی شه‌عبان و ره‌مه‌زان سه‌ركه‌وتنمان به‌ نه‌سیب ئه‌كات و ده‌وڵه‌تی ئامریكا به‌ چۆكدا ئه‌هێنین. هه‌روه‌ها له‌ هه‌مبه‌ر ئامریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ كرێكاران و ژنان و پیاوانی ئێمه‌ به‌ یارمه‌تی و پشتیوانی و به‌ ئازایه‌تی خۆیان ناهێڵن ئه‌مریكا سه‌ركه‌وێت و ئێمه‌ ئه‌مریكا به‌ چۆكدا ئه‌هێنین. سه‌رۆك كۆماری رژیمی ئێران به‌ بیری خۆ به‌ سه‌ر خه‌ڵكداسه‌پاندن و دوور له‌ راستیه‌كان و هاوكات به‌ بێ له‌ به‌ر چاوگرتنی بێده‌سه‌ڵاتی رژیم و قه‌یرانی ئابووری ولات، ئامانجی ئه‌مریكای له‌ بایكۆته‌كانی بۆ سه‌ر ئێران گۆشار بۆ سه‌ر جه‌ماوه‌ر و كرێكاران و خه‌ڵكی كه‌م داهات و بێ ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵگا ناو برد و باسی له‌وه‌ كرد كه‌ كرێكاران به‌ هه‌وڵ و تێكۆشان له‌ گۆڕه‌پانی به‌رهه‌مهێنان و و زیادكردنی هه‌نارده‌كردنی كاڵای بێجگه‌ نه‌وتی له‌ ڕیزه‌كانی پێشه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا به‌ چۆكدا ئه‌هێنن و به‌ربه‌ره‌كانێ له‌ گه‌ڵ بایكۆته‌كانی ئه‌مریكا ئه‌كه‌ن.
سه‌رۆك كۆمار له‌ درێژه‌ی وته‌كانی باسی له‌وه‌ كرد كه‌ بۆ ڕاگرتنی به‌های پاره‌ی وڵاته‌كه‌مان ئه‌بێت نه‌رخی دراو دابه‌زێت یان دراوێكی زۆرتر وه‌ده‌ست بخه‌ین و هاوكات بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد ئه‌مڕۆ له‌ زۆربه‌ی به‌شه‌كانی به‌رهه‌م هێنان وه‌كوو هه‌نارده‌كارێكی سه‌ره‌كی توانیومانه‌ له‌ به‌شی هه‌نارده‌كردنی كاڵای بێجگه‌ نه‌وتی داهاتێكی ٤٠ ملیار دۆلاری وه‌ده‌ست بھێنین بۆ ئه‌وه‌ی بازاره‌كانی جیهانی له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌ ده‌سته‌وه‌ بگرین و له‌ ئاكام دا داهاتی دراوی وڵات زیاد ئه‌بێت و گه‌وره‌ترین هه‌نگاو بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌م بابه‌ته‌یه‌.
سه‌رۆك كۆماری رژیمی ئێران به‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ گۆشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران پێشگرتنه‌ به‌ هه‌نارده‌ نه‌كردنی نه‌وتی نه‌پاڵوێراو و له‌ هه‌مان كاتدا بێگۆمان ئێمه‌ هه‌نارده‌ كردنی نه‌وتی نه‌پاڵوێراو به‌رده‌وام ئه‌كه‌ین، باسی له‌وه‌ كرد و وتی هه‌موو به‌رپرسانی هاوده‌نگن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له‌ بنه‌ڕه‌ت دا هه‌ڵه‌یه‌ و ئێمه‌ رێگا ناده‌ین به‌ جێبه‌جی كردنی ئه‌م بڕیاره‌.سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ كۆتایی وته‌كانی باسی هێنایه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مریكا له‌ چه‌ن مانگی داهاتوودا به‌ ئاشكرا تێئه‌گات كه‌ ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌ هه‌نارده‌ كردنی نه‌وت و سووته‌مه‌نی خۆمان بۆ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌رگایه‌ك به‌ رووی ئێمه‌ دا دابخات ئه‌وا ده‌رگاكانی دیكه‌ ده‌كرێنه‌وه‌ و شه‌ش رێگای دیكه‌ هه‌یه‌ بۆ به‌رده‌وامی و ئێمه‌ به‌ هه‌موو هێز و تواناكانمان به‌رده‌وام ئه‌بیت له‌ هه‌نارده‌ كردنی نه‌وت و سووته‌مه‌نی بۆ ده‌ره‌وه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌