داخرانی سنوورەکانی کوردستان و مانگرتنی هاوشاریان/ئاوڕدانەوە لە مانگرتی ئەو دواییانە

0
208

خوێنەری هێژا:

باسی بەردەستت وتووێژێکە لەسەر (داخرانی سنوورەکانی کوردستان و مانگرتنی هاوشاریان) بە میوانداریی بەڕێز، ئومید خۆشبەخت، چالاکی مەدەنی، خوێندکاری کارناسیی باڵا لە بواری لێکۆڵینەوەگەلی ناوچەیی لە زانکۆی عەلامەی تاران و بە پێشکەشکاریی ئێقباڵ شادی، کە لە ڕێکەوتی  ١ و ٢ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە ژوری ڕاوێژ لە تۆڕی پەیوەندییەکانی تلێگرام ئەنجام دراوە.

 دەقی وتووێژەکە:

ڕاوێژ: کراوەبوونی سنوورەکانی کوردستان، مافی ەاوڵاتیانی شارە سنوورییەکانە، گەلۆ؟ داخرانی سنوورەکان پێشێلکاری مافی ئەو سنوورنشینانەیە یان نا؟

ئومید خۆشبەخت
ئومید خۆشبەخت

خۆشبەخت: لە پێشدا دە بێ باسی چەمکی بوونی ماف بکە ین و لە ڕاستیدا مافەکان لە چوارچێوەی کردەوە مرۆییەکان دەبنە یاسا بۆ ڕێک و پێکی بەخشین بە کاروباری ژیان. کەواتە ماف ەە ڵقوڵاوی ژیانی کۆمەڵایەتیە. ەە نگاوی دووەەم ئەوەیە کە ئێمە دەبێ لە کاتێکستی کۆمەڵگای کوردیدا باسی بوونی ماف بکەین و دواتر باس لە ئاوقا بوونی وتاری ناوە ند و وتاری بندە ست بکە ین.

کاتێک چاو لە ژیانی کۆمەڵایە تی خەڵکی ڕۆژەەڵات دەکەین دەبێ سەرنج بدەینە سەر بنەما ئابووریەکانی کۆمە ڵگا کە لە ڕاستیدا لە کوردوستاندا ئێمە ەیچ بنەمایەکی ئابووری بەرەەم ەێنەرمان نییە تا بژیوی ژیانی خە ڵکی بباتە پێش. کەواتە لە م نێوەدا خەڵکی کوردوستان بە پێی سرووشتی ژیانی مرۆڤی، مافی خۆیانە کە ئابووری خۆیان دەست نێشان بکە ن ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوەندی دەسەڵات ەیچ کردەویەکی پۆزێیڤی نەبووە بۆ گەشە سەندنی ئابووری لە کوردوستاندا. کەواتە بەپێی ەەلوومەرجی جووگرافیایی قاچاقی سەرسنوور چە رخی ئابووری ەە موو چین و توێژە کان دە سووڕێنێ وخەڵک وەکوو ماف بۆ بژیوی ژیانی خۆیان لە سنوورەکان دەڕوانن وەەرکردەویەک کە دژی ئەوان ئەنجام بدرێ لە ەەمبەری دەوێستنەوە. کەواتە لە وتارێکی کۆمەڵایەتیەوە داخستنەکان بە ئەمرێکی دژە کۆمەڵگا دادەنێن. جا ئەوپەڕی ئەم ململانیە کاتێکە کە لەگەڵ دەسەڵاتدا تێکەڵچوون بێتە ئاراوە.

ڕاوێژ: بۆچی هاووڵاتییانی کوردستان لەەەمبەر ئەم داخرانەی سنوورانەوە مانیان گرت بەڵام لە ەەمبەر ئازادییە سیاسیەکانیانەوە بێدەنگن؟ بۆچی لەسەر مافی نەتەوایەتی وا نایەنە دەنگ؟

خۆشبەخت: تۆ دەبێ سەرنج بدەیە سەر جۆری کێشەکان. هەڵسووکەوتی دەسەڵات لەگەڵ کێشەکان. لە ڕاستیدا ئەم جۆرە مانگرتنانە لە بنەڕەتدا سیاسین. چونکە وتارێکی تایبەت بووەتە هۆی نەبوونی پەیکەرێکی ئابووری

ئێقباڵ شادی
ئێقباڵ شادی

ڕێک و پێک و پێشکە وتوو. (هەڵبە ت بەقەرای ئەو شتەی کە لە ئێراندا هەیە) لە ڕاستیدا ئابووری لەگە ڵ هەموو تۆێژەکان بەرەو ڕووە و باس لە مان و نەمان دەکات. کەواتە بە قەولی مارکس کە چەندی، جۆری بەدوای خۆیدا دێنێ. هاوکاتە لەگەڵ چەشنێک ئاگاهی توودە یی. بەڵام بۆ ئاگاهی نەتەوەیی ئاگاهی کۆمەڵگای کوردی زۆر لاوازە و ئێستا هێزی ئیلیتی کۆمەڵگای کوردی بارستای هێزی وتاری زاڵی لێ نەهاتووە تا بتوانێ ئاگاهی بەخش بێت. هەرچەند من ناڵێم ئاگاهی نەتەوەیی گشتی نییه که ببێت به وتاری دژه هێژموون بەڵا م بەلای لاواز بوونیدا دەشکێته و له ڕاستید جۆریی هه ڵسووکەوتەکانیش لەلایان ناوەندەوە جیاوازه. ئاگاهی نەتەوەیی که ببێته هۆی بزاڤێکی نەتەوەیی دێته خانەی ئەمنیەتی وڵاتانەوەو هیچ وڵاتێک مامەڵه لەگەڵ ئەمنیەتی خۆی ناکات.

ڕاوێژ: هۆکاری سەرهەڵدانی ئەو شەپۆلە ناڕەزایەتیە لەم کاتەدا بۆ چی دەگەڕێتەوە؟ ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر لە حاڵەتی هاوشێوەدا خەڵکی کاردانەوەی وایان نەبوە.

خۆشبەخت: ئەم حاڵەته به بڕوای من هەنگاوێکی باشه بۆ دەستپێکی تری کۆمەڵگای مەدەنی، بۆ هەر چەشنه بزاڤێکی کۆمەڵایەتی، نابێ له بیرمان بچێ که لێرەدا بەرژەوەندیی  گشتی سەپێندراوه بەسەر بەرژەوەندیی تاکه کەسیدا. لە هۆکارەکانی زۆر شت ده توانین باس بکەین. که ئاستی گەندەڵی سیستەمێک و ناڕەزایی گشتی خەڵک لەم بارودۆخەدا و گوشاری ئابووری سەرەکی ترین هۆکاریەتی، هەرچەند هەندێک شتی تریش دێنه ئاراوه، وەکوو نەبوونی چەرخی بەرهەمهێنەری ئابووری له کوردستاندا که خەڵ

ک به دیتنی ئه م حاڵانه ی که باسم کردن هاتنه سەر شەقام، بەڵام نابێ له بیرمان بچێت ئەگەر ئەو کێشەیه چارەسەر نه بێت دێته نێو دیبەیتی ئەمنیی دەسەڵاته وه، هەم  له بابه تی ئابووریی بەرگری. هه م له باری بشێوی زیاتر له ناوچەکەدا که وێنەکانی دەتوانین له وڵاته عەڕەبیه کان یان بەهاری عەڕەبیدا ببینین، که یەکێک لە هۆکارەکانی، کێشەی ئابووری بوو.

ڕاوێژ: خۆپاراستنی دەوڵەت لە کرانەوەیان بۆ چی دەگێڕنەوە؟

خۆشبەخت: ئەوه به بڕوای من دەگەڕێتەوه سەر دیبەیتی ئێستای ئابووری- سیاسی کۆماری ئیسلامی. بەڕاستی زۆربەی بەرهەم هێنانی ئێران لەم ماوەیەدا تووشی کێشەی گەوره بووه و داخستنی سنوورەکان بۆ چەق بەستنی زیاتر لەسەر بەرهەمی ناوخۆییە. هەرچەند ده توانێ هۆکاری ئەمنیشی هەبێت.

له بورای ئەمنیشەوه خۆ پاراستنی ئێران لەو کێشانەی که له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەن نایهەوێ دزه بکاته نێو سنوورەکانی ئێرانەوه.

ڕاوێژ: بۆ چی مانگرتنەکە پەرەی نەسەند؟ ئایا کەمکاری ئوپوزسیۆنی کوردی هۆکارە یا هۆکاری تری هەیە؟

خۆشبەخت: ده بێ وا بڵێن که ئایا ئەمه ئەنجامی کردەوەی ئۆپوزسیۆنه یان نا که به بڕوای من نییه.

ڕاوێژ: کاک ئومید هەروا کە دەزانین هەشت ساڵ لەمەو پێش (۸۷/۱۲/۱۲) خەڵکی شاری مەریوان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە داخرانی سنوورەکان دوکان و بازاڕەکانیان داخست و بەم درووشمە ناڕەزایەتی خۆیانیان ڕاگەیاند ( نان، ژیان، ئازادی)، بەڵام ئێستا و دوای هەشت ساڵ (۹۵/۰۱/۳۱) خەڵکی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین هاتنە سەر شەقام و دوکان و بازاڕیان داخست. بەڵام ئەمجار درووشمی خەڵک تەنیا لە درووشمی( سنوورەکە بکەنەوە)، خولاسە بووەتەوە، هۆکاری ئەوەی کە ئاستی داواکاری ئەو خەڵکە ئەوەندە نزم بووەتەوە لە چیدا دەبینن؟

خۆشبەخت: من پێم وایه که ئەم خاڵانه لێک جودا نییه. پێویست نییه که ڕاستەوخۆ بکوترێ دەتوانین ئێمه ئێستاش ئاوای لێ تێبگەین. تۆ دەبێ له کانتێکستی کات و شوێندا داخوازییەکان لێک بدەینەوه بەڕاستی ئێستا ئاستی ژیانی ئابووری زۆر شتی داپۆشیوه له کۆمەڵگای کوردیدا. بۆ وێنه کێشه ی ژنان، منداڵان، ئێعتیاد وهتد. خاڵی جێی سەرنج وەکوو کووتم وەپێشدانی بەرژەوەندیی گشتی بەسەر بەرژەوەندیی تاکه کەسیدا که دەتوانێ spill over یان پەرە بدرێت بۆ داخوازییه کۆمەڵایەتی و سیاسیەکان له کۆمەڵگادا.

ڕاوێژ: مانگرتنەکان چ سودێکیان بوە؟ ئایا ناکرێت بەجێ مانگرتن بۆ سنوورکردنەوەیان مان بگرن بۆ بە بازرگانی کردنی شارە سنووریە کان؟

خۆشبەخت:  لەپێشدا مانگرتنی گشتی وەکوو ئەو شته ی که دیتمان، نیشانەیە له زیندوو بوونی کۆمەڵگای کوردی بۆ هەر چەشنه پەرچه کردارێک له ژینی کۆمەڵایه تیدا، بەڵام بوون به شێوازێکی بازرگانی که دەتوانێت زۆر باشتر بێت، پێویستی به سازوکارێکی کەلانه که دەبێ نوێنەران و دەسەڵات هەنگاوی ڕاستەقینەی بۆ هەڵبێنێتەوه، بەڵام تا کوردوستان نەبێته خاوەنی سیستەمێکی ئابووری، بوون به سیستەمی تجاریش، ناتوانێ زۆر شت وه ڕی بێنێێ.

ڕاوێژ: ئا سەرمایەدارانی کورد ناتوانن بۆ بەتیجاری کردنی شارەکان ڕۆڵێک بگێڕن؟

خۆشبەخت: سەرمایەدارانی کورد دەتوانن زۆر ڕۆڵ بگێڕن، تەنانەت بەرەو سەنعەتی بوون و هەروەکوو باسم کرد هەنگاو هەڵبهێنین بەرەو بوون بە سیستمێکی ئابووری، بەڵام یەک شت که لێرەدا هەیه له فەرهەنگی گشتیی سیاسی ئابووری ئێراندا بە کوردساتانیشەوە، بازرگانی نەبووه به مانا بەخشی سیستەمی ئابووری ئەم وڵاته. کاتێک باسی بازرگانی بوون دەکەین دەبێ لایەنیبه بەیاسایی بووی هەڵسووکەوته ئابووریه نێو دەوڵتییەکان لەبه رچاو بگرین که بەپێی بوونی کێشەی ئێران له ناوچەو جیهاندا ئەوه ئەمرێکی چاوەڕوان کراو نییە. کێشەی تریش  ئەوهیەکە کە بەڕاستی کوردستان، ئێستاش بەچاوی ئاژاوەگێڕی چاوی لێدەکرێ بۆیه ئەگەر سەرمایەدارنیش بیانهه وێ ئەوا ئەم کۆسپانه نایەڵێن. لەو بەریشەوه به درێژایی مێژووی مۆدێڕنی ئێران، له هیچ کاتێکدا سه رمایه capital له ئێراندا بیمه نییه، کەواتە جارێ باس کردن لەم شته زۆر زووه و دەبێ زۆر کاری ڕیشەیی تر بکرێت. مەبەستم لە بیمە، ئاسایشی دارایی یە.

ڕاوێژ: بۆچی بازرگانانی کورد، کردنەوەی پاساژێکیان لەکردنەوەی شوێنێکی خزمت گوزاری تەندروستی بەلاوە گرنگترە؟ ئایا ئەمە هۆکاری ناشارەزایی ئابورییە کە ئەم تێگەیشتنەی دروست کردوە بازاڕی قاچاخ گرنگتر بێت لە بازاڕی کاری پیشەیی وبەردە وام..؟ ئابووری زانان چ ڕۆڵێک لەم بوارەدا دەبینن؟

خۆشبەخت: به بڕوای من ئێمه له کوردستاندا بەڕاستی هیچ سیتتمێکی ئابووریمان نییه. ئەو شتەی که ئێوەش باستان کرد دەکەوێته نێو تێۆرییەکانی سەرمایەدارییەوه که له پەنا پێشکەوتی ئابووری، چۆنێتی ژیانیش و تەنانەت کردنەوەی شوێنی گشتیش بۆ خەڵک بڕواته پێش، که هەم بەرژەوەندی بۆ سەرمایەدار بێت و بۆ خەڵک. پاشان کردنەوەی خزمەتگەلی کۆمەڵایەتی لەسەر شانی دەسەڵاتەکانه نەک سەرمایەدار، لانیکەم له وڵاتانێک که تەنیا بەرسازێکیان له سەرمایەداری به خۆوه دیوه وەکوو کۆمەڵگای کوردی.

ڕاوێژ: داخرانی سنوور ئەگەر یاساییە، بۆ داواکاری خەڵکی بۆ کردنەوەی ڕەوایە؟ دیسان ئەگەر یاساییە بۆ لە ژێر گووشار دا دەکرێتەوە؟

خۆشبەخت: زۆر باشه ئێمه پێشتر چەند خاڵێکی زۆر گرینگمان باس کرد که ئایا شێوازی ژیانی سنووری له کوردستان و به گشتی کۆڵبەری مافی خەڵکه یان نا؟ که کوترا به هۆی ئەوەی که ماف بەرسازێکی کۆمەڵایەتی و باروودۆخی نالەباری ئابووری وەک مافی مانەوه پێناسه دەکرێ. خاڵی جێی ئاماژە که نەبوونی سیستەمی ئابووری له کوردستان یەکێک له خاڵه مڕەوایی پێدەرەکانە بەم شێوازه ژیانه ئابووریه نابەرهەم هێنەرە. کەواتە کاسبکاری سنووری وەک مافی ژیان و مۆتۆڕی هەڵسووڕانی چەرخه ئابووریه شکست خواردوویەکەی کوردستانی بە دەسته و سێهەمین خاڵ که من زۆر پێداگری لەسەر دەکەم، ئەم مانگرتنانه مانای زیندووبوونی کۆمەڵگای کوردی و لەپێشتر بوونی مافی گشتی بەسەر مافی تاکەکەسیدایه.

ڕاوێژ: بەڕای ئێوە دەرەنجامی ئەم مانگرتنانە بە کوێ دەگات و چ دەسکەوتێکی دەبێت؟

خۆشبەخت: دەزانی دەرەنجام بۆ ئەم چەشنه کێشانه له ڕۆژهەڵات، شتێکی کاتیه. ئەگەر له ڕوانیینی توودەوه چاوی لێ بکەین ئەوه دەتوانێ به شێوازێکی کاتی برەویی ئابووری بێنێتەوه بەڵام ئەوه هەروەک گووتم کاتییه و هیچ دەرەنجامێکی بنەڕەتی بۆ شێوازی ئابووری له کوردستان نییه بەڵام دەرەنجامه کۆمەڵایەتییەکەی گرنگتره که هەروەکوو باسمان کرد پتانسیەلی پەل هاویشتنی هەیه بۆ بەشەکان و کێشەکانی دیکه له کۆمەڵگادا. دەستکەوت له بزووتنەوەکاندا دەبێ لێیان به پەله نەبین هەرچەند که ئەوه ناتوانێ وەکوو بزووتنەوه چاوی لێ بکەین بەڵام هێزی دەروونی ئەو شتەی هەیه. بۆیه ئێمه بۆ کێشەکان دەبینین له کوردستاندا زۆر زوو بەرەو کۆتایی دەڕۆن جا به هەر شێوازێک بێت.

ڕاوێژ: اک ئومید هۆکاری داخرانی سنوور لەلایەن وەزارەتی وڵاتەوە بۆ چی دەگەڕێتەوە لە حاڵێکدا کە پێشتر سنوور لە لایەن بنکە سنووریەکانی پۆلیسی سنوورەوە دادەخران؟

خۆشبەخت: پێشتر باسمان  کرد، دەتوانێ هەم له ڕاستای وتاری ئابووری -سیاسی ئێستای ئێران (اقتصاد مقاومتی) واتا ئابووریی بەرگری بێت، بۆ خستنه گڕێکی نوێ بۆ بەرهەم هێنانی نێوخۆ که هەرچه ند به هۆی بوونی کارتێلگەلی قاچاق له ئێران ئەستەمه. خاڵی دووهەم هۆکاری ئەمنی دەتوانین باس بکەین که له وتووێژه فەرمیەکاندا باسی ناکەن و به داخستن و میلیتاریزه کردنی سنوورەکان خۆ له کێشه ئەمنیەکان دوور ڕادەگرێ.

ڕاوێژ: ئامانجی حکوومەت لە کردنەوەی سنوور هیچ لە بەر داخوازی خەڵکی شارە سنووریەکان نیە، بەڵکو لەبەر پەرە نەسەندنی دەنگی ناڕەزایەتیە و نەگواستنەوەی ئەو هاودەنگیەتە  بۆ شوێنەکانی تری وڵات، تا چەندە لە گەڵ ئەم بۆچونەن؟

خۆشبەخت: به دڵنیایەوه وایه. کوردستان به مانای ڕاستی له تەواوی کەمینەکانی تری ناو ئێران زێندووتره به بەراورد. تۆ بڕوانه له بزاڤی مامۆستایان که بەتەواوی ئێران تەزریق کرا و زۆر وێنەی دیکه. بەڵێ دەکرێ زۆر به ئاسانی بچێته نێو داخوازییەکانی تری کۆمەڵگا و له تەواوی شوێنەکانی ڕۆژهەڵات، بۆیه هەروەک کووتم ئەم چەشنه کێشانه زۆر زوو به شێوازی کاتی چارەسەر دەکەن تا نەبێته دیبەیتی فەرمیی ئەمنییەتی نەتەوەیی له ئێراندا. تان وپۆی کۆمەڵایەتی له ڕۆژهەڵاتدا به شێوازێکی زیندوو دەبیندرێ و دەسەڵاتیش بۆ خۆی باش ئەم شتانەی پێناسه کردووه. بۆ وێنه کۆسپەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دەتوانێ باشترین دیمانه بێت.

ڕاوێژ: لە کوردستان و بەتایبەتی ڕیفۆرم خوازەکان زۆر پێداگری لەسەر خەباتی مەدەنی دەکەن و دەڵێن دەبێ لەو ڕێگایەوە کورد بە مافەکانی بگا بەڵام کە خەباتێکی مەدەنی  لەو شێوە دێتە ئاراوە، هەموویان کپ دەبن، بەڕای ئێوە هۆکار لە چی دایە؟

خۆشبەخت: هاوڕێ ئێمه بادوو شت لێک جیا بکەینەوه، یەکیان خەبات و هەڵسووڕانی مەدەنی جیا له سیستمه وەکوو چیای سەوز و ناوەنده ئەدەبیەکان، دووهەمیان خەباتی مەدەنی له کانتکێستی هێز (اpower). ئەو شتەی که ڕێفۆرم خوازەکان دەیانهەوێ دێته خانەی دووهەمەوه که خەباتی مەدەنی دەبێته هۆی چارەسەری کێشەکان. بەداخەوه ئێمه له ئێراندا شتێکی عەینی (بەرچاو) و ئۆبژێکتیو و یاسامەند به مانای واقعیمان نییه بۆ خەباتی مەدەنی چ بگا بەوەی تۆ بتهەوێ کێشەکانی لەنێودا چارەسەر بکەین. له سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی ئێران لەو ساڵدا زۆر به باشی ڕوون بۆوه که بەڕاستی هیچ حیسابێک نەتەنیا بۆ زۆربەی ڕێفۆرمیسته ئێرانییەکان نەکرا چ بگا به کورده کان. من پێمواییه هەڵەیەکی ئیستراتێژیکیه بمانهەوی بەم خۆێندەوهیە بڕۆینه پێش. هەنگاوی یەکەممان دەبێ ڕێگه درووست کردن بێت بۆ ئاگایی له کۆمەڵگادا تا کۆمەڵگا بڕیاری خۆی بدات.

ڕاوێژ: دەوری ڕووناکبیران و نووسەران و بەتایبەت ئەوانەی ناوخۆ لە دۆخێکی ئەوتۆدا کە خەباتێکی مەدەنی لەو شێوە سەرهەڵدەدا، بەڕای ئێوە چیە؟

خۆشبەخت: ڕووناکبیران هەمیشه ڕەگه بەهێزەکانی زیندووی کۆمەڵگان به دڵنیایەوه یەکێک له سەرەکیترین  ڕۆڵەکانیان بوو  فاکته مێژووییەکان ئەم شتەمان پێ دەڵێت. کوردستان له بواری خوێندەوه مرۆڤییەکان بەتایبەت له بیست ساڵی ڕابردوودا بەرهەمی ئاکادمیک و ڕووناکبیری زۆر بەهێزی بوو که تا ئاستێکی زۆر ڕوانینەکانی بەرانبەر به کوردستان گۆڕیوه. هەر ئەم حاڵەتی ژیانی کۆڵبەری یان کاسبکاری سنووری له شوێنەکانی تری ئێران هەیه که تۆ دەبینی هیچ خەبەرێک له مانگرتنی جەماوەری نیه یان بۆ وێنه دۆخی زۆر خراپی هەوا له خوزستان نەبووەته هۆی هاتنه سەر شەقامێکی گشتی، کەواتە دەتوانین بڵێین که له کوردستاندا بارودۆخێک که ڕووناکبیران بۆ خەڵکیان ڕەخساندووه زۆر جیاواز و ئەکتیڤ تر و ئەرێنی تره له چاو ناوچەکانی تری ئێران.

راوێژ: جووڵانەوەکانی پێش ئەم جارە زۆر بەرتەسک بوون و تەشەنەیان نەدەکرد یا ئەگەریش تۆزێک تەشەنەی کردبا هەر زوو دەکێشرایە توندوتیژی و بیانووی چاک درووست دەبوو بۆ هێزە ئەمنیەکان بۆ سەرکوت بەڵام ئەمجارە زۆر جیاواز بوو هۆکار چیە ئایا دەکرێت بەم حاڵەوە چاوەڕێی داهاتوویەکی گەشتر بۆ خەباتی مەدەنی بکەین کە پێداگری لە سەر زۆر شتی تریش بکرێت؟

خۆشبەخت: نا ئەوه بەڕای من بڕیاڕدانێکی زۆر بەپەلەیه. خاڵێکی زۆر سەرنجڕاکێش ئەوەیه که ئەم کێشەیه تەنیا له چوارچێوەی ئابووریدا بووه و تا ئێستا نەوچووەته بوارەکانی تر وسیستەمیش ئاگاداره که دەبێ زۆر زوو ئەم کێشانه کۆ بکاتەوه چوونکه ئاستی ئیختلاس و دزییەکان وایان کردووه که چیتر بۆخۆشی نەیشارێتەوه کەواتە تێدەکۆشێ کەمتر دۆخی هەستیاری ئابووری بێنێته بواری گشتی تا به جۆرێک کێشەکانی چارەسەر بکات من وای بۆ دەچم. بەڵام ئەوەی که بێته خاڵێکی به هێز بۆ کۆمەڵگای مەدەنی جارێ لێدوان لەم بارەوە زۆر زوویە

Related Post

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌