حەشدی شەعبی رێگری لە گەڕانەوەی خەڵکی سلێمانبەگ دەکات

0
134

دەسەڵاتی حەشدی شەعبی کە بە پێی بەڵگەکان لە ژێر چاوەدێری ئێران و بە پشتگیری ماددی و مەعنەوی ئێران بەرێوەدەچێت، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر پەرە دەستێنێت.

زانیارییەکان باس لە ئەندام گیری حەشدی شەعبی لە ناو گەنجانی سلێمانی و گەرمیان دەکەن کە ئەم لەوە لە هەمبەر پێدانی بڕەپارەیەکی بەرچاوی مانگانەیە.

حەشدی شەعبی کە هێزێکی چەکداری شیعەی سەر بە ئێرانە تا ئێستا هەم لەگەڵ هێزی }ێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی تێکهەڵچووە و چەند پێشمەرگەیەکی بریندار کردووە و هەمیش زیانێکی زۆری لە گیان و ماڵی عێراقییە سووننەکان داوە.

بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە تۆڕی میدیایی ڕووداو بڵاو بۆتەوە، ساڵ و نیوێك زیاترە  شارەدێی سلێمان بەگ و 13 گوندی سنوورەكە لەدەستی داعش دەرهێنراون، دانیشتووانی ئەو سنوورانە لە دەشتاییەكانی خورماتوو نیشتەجێبوون و  لەدۆخێكی خراپدان، چەكدارانی حەشدی شەعبیش رێگە نادەن دانیشتووانەكەی كە عەرەبی سوننەن بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان.

ئیدارەی خورماتوو چەند جارێك بە نوسراوی فەرمی داوای لە نوێنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان و پەرلەمانی عێراق و مەرجەعیەتە شیعەكان كردووە كارئاسانی بكەن بۆ گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە، بەڵام وەڵامی هیچ نوسراوێكی نەدراوەتەوە.

بەشێك لە خانووەكانی نێو سلێمان بەگ خاپور بوون، حەشدی شەعبیش لیستێكی داواكاری بۆ عەرەبە سوننەكان هەیە، تاوەكو دواخاڵی نێو ئەو لیستە جێبەجێنەكەن کە رێگە بەگەڕانەوەی كەس نادەن بۆ سلێمان بەگ و گوندەكانی دەورەوبەری.

حەشدی شەعبی جگە لە سلێمان بەگ و گوندەكانی چواردەوری، دەستی بەسەر شارەدێی یەنگیجەی توركمان نشینیش گرتووە و ئامادە نییە رێگە بە گەڕانەوەی دانیشتووانی ئەو شارەدێیەش بدات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌