باشووری کوردستان: به‌هۆی باران و ره‌شه‌باوه‌ سێ‌ منداڵی ئاواره‌ گیانیان لەدەستدا

0
125

به‌هۆی داڕمانی خێمه‌كانیانه‌وه‌ له‌ كه‌مپی ئاشتی سێ منداڵ گیانیان لەدەستداوە، ئه‌ندامێكی كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤیش رایده‌گه‌یێنێت، پێویسته‌ هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆ باشتركردنی ژیانی ئاواره‌كان . فازڵ عه‌بد زوهره،‌ ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عیراق، راگه‌یاند: “شەوی سێشەممە 23-2-2016 به‌هۆی ره‌شه‌با و بارانی زۆره‌وه‌ چه‌ند خێمه‌یه‌ك رووخاون به‌سه‌ر خێزانه‌ ئاواره‌كاندا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ سێ‌ منداڵی كوڕ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان هه‌شت مانگ بۆ دووساڵه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه”.

زوهرە گوتی:” له‌و كه‌مپه‌ نه‌خۆشخانه‌ و ئه‌مبوڵانس نییه‌ و خراپی كه‌شوهه‌وا رێگربووه‌ له‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ بگه‌یێندرێنه‌ نه‌خۆشخانه‌، هه‌رچه‌نده‌ یه‌كێك له‌ منداڵه‌كان ده‌ستبه‌جێ‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌
ئەو ئه‌ندامەی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عیراق گوتیشی: “پێویسته‌ حكومه‌تی عیراق و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هاوكاریی خێرای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، چونكه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره‌ رووی له‌ كوردستان كردووه‌ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت هاوكاری پێویستی ئاواره‌كان بكات”.

كه‌مپی ئاشتی ده‌كه‌وێته‌ ناحیه‌ی عه‌ربه‌ته‌وه‌ و ئاواره‌كانی به‌شێک له‌ رۆئاوای کوردستان و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و عێراقی تێیدا نیشته‌جێكراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌