ئۆسامە نوجێفی: ئیران لە کەوتنى موسڵ دا دەستی هەبووە

0
99

لە بەرنامەیەکى  کەنالی سکاى نیوز عەرەبی لە گەل ئۆسامە نوجێفى جێگرى سەرۆک کۆمارى عیراق و سەرۆکى لیستى متحیدون باسی  لە دەست تێوەردانى ئێران لە وڵاتى عێراق دەکات و نارەزایەتى خۆى بۆ ئەم دەست تیوەردانانە دەردەبڕێ. نوجیفى ئاماژە بە گەشتیکى خۆى شەش مانگ بەر لە داگیر کردنى موسل لە لایەن  داعش بۆ ئێران دەکات و لە دیدارى لە گەل یەکێک لە بەرپەرسە گرنگەکانى ئێران کە بە ڕاشکاوى بە نوجێفى راگەیاندووە ئەگەر هاوکارى مالکى نەکەن ئەوا موسل دەکەوێ ئەگەر هاوکارى مالیکى بکەن لەوانەیە موسل نەکوێتە دەست داعش.  نوجیفى  لە درێژەى گفتوگۆکەى خۆی باسی ئەوە دەکات کە هیزە ئەمنیەکانى عێراق لە موسل پاشەکشەیان کرد نەک ئەوەى بەرگرى یا شەر بکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌