بە گوێرەى هەواڵدەرى ڕۆیتێرز ئێران بۆ جارى سێیەم لە ماوەى ڕابردوو دا نرخى نەوتى خۆى دادەبەزینت بۆ ئەوەى بتوانیت زیاتر نەوت لە بازاڕەکانى ئاسیای بفرؤشێت.
ئەو ئەرزان کردنەى نەوتى ئێران لە کاتێک دا کە عەرەبستان سعودى لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانى ئۆپێک نرخى نەوتى خۆى بەرز کردەوە ئەمەش بە هۆى پێشگیری کردن لە دابەزینى نرخى نەوت.
نەوتى ئێران لە بەرامبەر نەوتى عەرەبستان و عێراق بە ٢٠ سەنت جیاوازى کەمتر بۆ مانگى ژوئیەى ئەوسأڵ فرۆشراوە کە ئەم دابەزینە نرخە لە چەند ساڵى رابردوو بێ هاوتایە.
پێش تر ڕکندین جەوادى جێگرى وەزیرى نەوتى ئێران ئەو هەواڵانەى بەدرۆ خستبوە کە دواى ئایلۆقەکان ئێران داشکاندنێکى زۆرى لە نەوت دا کردوە ئەلکو ئەو داشکاندنانەى بە ئاسایی و پەیوەندیدار بە بارۆدۆخ زانى .