ئیمارات: له‌ ژێر سێبه‌ری ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له‌ ناوچه‌که‌دا، له‌ گه‌ڵ توندڕه‌وی به‌ره‌و ڕووین

0
176

شێخ عه‌بدوڵلا بن زه‌ید: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له‌ گه‌ڵ والتر ئشتاین ماین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی دا له‌ ئیمارات ڕایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی شه‌پۆلی توندڕه‌وی له‌ ناوچه‌که‌دا هه‌ڵگیرساندوه‌، به‌ڵام ئیمارات بۆ له‌ نێو بردنی گرووپه‌ توندڕه‌وه‌کان خه‌باتی خۆی ده‌کاو هه‌وڵ ده‌دا له‌ سووریه‌ رێگه‌ چاره‌یه‌کی سیاسی بدۆزێته‌وه‌.
ناوبراو ڕایگه‌یاند، له‌ چوارچێوه‌ هه‌وڵه‌کانی دی میستوورا نوێنه‌ری ڕێکخراویی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ قه‌یرانی بارودۆخی سووریه‌دا ئیقدامی سه‌ره‌کی بکرێ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات ته‌کیدی کرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر کێشه‌کانی ناوخۆی سووریه‌ چاره‌سه‌ر نه‌کرێ، کێشه‌ی په‌نابه‌رانیش له‌ ئورووپادا چاره‌سه‌ر ناکرێ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمانیش ڕایگه‌یاند گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر مێزی وتووێژ باشترین ڕێگه‌ جاره‌سه‌ری کێشه‌کانه‌و ده‌بێ پێش له‌ 10 مانگی دیسامبر لهایه‌نه‌کان کۆ ببنه‌وه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌