ئاگنۆستیسم چییە ؟

0
199

Hamid mayliنووسەر:برتراند ڕاسێل

وەرگێڕلە سۆئێدییەوە : حامید مائیلی

ئاگنۆستیک بە چ کەسێک دەگوترێ؟

ئاگنۆستیک پێیوانییە کێشەی بوون یان نەبوونی خودا و ژیانەوەی دوای مردن، وەک ڕاستییەکی ڕەبەق بۆ کەس و بە کەس بسەلمێنێدرێت. لەم بوارەش دا، ھیچ جیاوازییەک لە نێوانی ڕێرەوانی ئایینی مەسیحیەت و ئایینەکانی تردا نییە .

ئەرێ ئاگنۆستێک ئاتەئیستە؟

نەخێر.

وەک مەسیحییەک ،کەلەسەر ئەو باوەڕەیە کە دەبێ بزانێ ئەگەر خودایەک هەیە،ئاتەئیستێکیش دەبوو بیزانیبا خودایەک ھەیە یان نا.مەسیحییەکان پێیانوایە کە ئەوان دەزانن کە خودا هەیە ،بەڵام ئاتەئیستێک دەڵێ ئێمە دەزانین کە خودا نییە،بەڵام یەک ئاگنۆستیک قەزاوەتەکە وەلادەنێ و دەڵێ :”جارێ ئێمە ئەوەندەمان بەڵگەی پێوست دە دەست دا نییە نە بۆسەلماندن ونە بۆ نکۆڵی کردنی”. هاوکات ئاگنۆستیک پێیوایە بوونی خودا،ڕەنگبێ نەلواو نەبێ ، بەڵام زۆر وە ڕاست ناچێ ،ئەو دەتوانێ هێند لە حەقیقەت بە دووری بزانێ کە بە کردەوە هەر بۆ قسەلێکردنیش نەبێ.بە هەر حاڵ ئەو هێندەش لە ئاتەئیسم دوور نییە. هەڵوێستی ئەو دەتوانێ وەک فەلسەفەیەکی موحتاتانە بێ لە هەمبەر خوداکانی چاخی کۆن لە یونان دا. ئەگەر لەمنیان بوێ کە زئوس وپپزیئێدۆن و هێرا بسەلمێنم کە هەیە، نە ئەوانی دیکەی کە لە ئولەمپیا هەن،من لێرە تووشی کەمایسییەک بووم، کە نەتوانم بەڵگەی پێویست وەک پاساو بۆ سەلماندنیان بێنمەوە. هەر چۆنێک بێ ئاگنۆستیک هەر ئەوەندە دەتوانێ باوەرمەند بە خودای مەسیحییەت بێ،کە باوەڕی بە ئولەمپیا هەیە.دە کردەوەدا ئەو هەر چۆنێک بێ بەشێکە لە ئاتەئیستەکان ،لەبەر وەیکە ئەو باوەڕی بە “قانوونی ئیلاهی” نییە.جا هەردەستەڵاتێک بەڕێوەی بەرێ .

وەک ڕێنمایییەک وەری بگرە کە بەڕێوەی بەری.

یەک ئاگنۆستیک هیچ “دەستەڵات”ێک ،بەو مانایە کە ئیماندارەکانی دینی قەبووڵیانە،قەبووڵ ناکا .ئاگنۆستیک پێیوایە کەئینسان باشترە بیرێک لەو پرس و قانوونانە بکاتەوە کە دەپەیوەندی ژیانی ئەو دان . دیارە ئەو لە عەقڵی خەڵکی دیکەش کەلک وەردەگرێ ،بەڵام جا کێ بە شیاو دەزانێ کە لە عەقڵی وەک ئینسانێکی ژیرکەڵک وەرگرێ ،وێڕای وەیکە کەس بە ئێنسانێکی لێکۆلەرەوەش نازانێ ،ئەوەخۆیەتی هەڵیدەبژێرێ .ئەو دەبێ سرنجیش بداتە ئەو ڕاستییە کەئەوانەی،لێرە وەک “قانوونی ئیلاهی” لەبەر دەستانن ،جار دەگەڵ جارێ جیاوازییان دەگەڵ یەکتر هەیە . ئینجیل باسی ھەر دوو ئەوانە دەکا.”هەم نابێ دەگەڵ برای مێردی مردوو زەماوەند بکرێ، وهەم دە هەلومەرجی تایبەتی دا ژن دەبێ ئەو کارە بکا “. جا ئەگەر کۆڵەواری ڕووی تێکردووە و بێوە ژنێکی بێ منداڵە زەماوەند دەگەڵ برای مێرد “هێوەر” لە ڕووی مەنتیقییەوەش بۆی نالوێ ،ئەگەر گوێڕایەڵی “قانوونی ئیلاهی” بێ .

چۆن دەزانێ چ شتێک باشە وچ شتێک خەراپ؟

 یەک ئاگنۆستیک چ شتێک بە گوناح دەزانێ ؟

ئاگنۆستیک وەک هێندیک لە مەسیحییەکان، بە تەواوی سوور نییە و بە شوێن ئەوەشەوە نییە، کە چ شتێک باشە و چ شتێک دزێو ، لەبەر وەیکە زۆربەی مەسیحییەکان دە ڕابردوودا دەیانگوت، ئەو کەسانەی کە بە تەواوی ئەو قانوونە حکوومەتییانە کە بە پێڕەوی لە دین دانراون  ولێتێگەییشتنیان دژوار، بەڕێوە نەبەن ،تووشی مردنێکی زۆر بەئازار دەبن. یەک ئاگنۆستیک دژ بە ڕاوەدوونان و ئازار و ئەشکەنجەیە و، زۆر بە ویژدانێکی ئاوێتەی پەرۆشییەوە دادەوری دەکا.”گوناح ” چییە ،بە شانۆیەکی باشی دانانێ .جا دیارە ئەوە دەزانێ کە کام هەڵسوکەوت جێی ڕێزە و شیاو و کامیان دزێو و نەشیاون ونابێ تووشیان بی، ،بەڵام ئەو پێیوایە تەنیا چارەسەری بۆسەزا بۆ کردەوەی نەشیاو ، بەرهەڵستکاری و پێشگری یان چاکسازی یە، نە وەک ئەوەی کە مەسیحییەت لێیدەدوێن کە تاوانباران تووشی عەزابی هەتا هەتایی دەبن .هەر وروژاندنی هەستی تۆڵەسەندنەوە وایکردووە کە خەڵک باوەڕمەند بە بوونی دۆزەخ بن . ئەوە بەشێکە لەو خەسارانە کە سەرچاوەکەشی دە”گوناح “دا دەبینرێ.

bertrand-russell-996280184یەک ئاگنۆستیک هەرچی بە دڵی بوو دەیکا ؟

بەو مانایە، نەخێر ، بە زمانێکی دیکە هەمووکەس هەرچی بە دڵیان بێ دەیکەن . بۆ نموونە، کەسێکت ئەوەندە ناخۆش دەوێ کە دەتەوێ بیکوژی. .باشە بۆ نایکوژی ؟ وڵامەکەی ئەمەیە :لەبەر وەیکە دین دەڵێ ئینسان کوشتن گوناحە. بەڵام ئاگنۆستیک نەک هەر کەمترلە ئێوە بەڵکوو بە ڕادەیەکی زۆر زیاتریش لە ئێوە بێزارن لە ئینسان کوشتن .ئەوانیش هەر ئەو ئامانجەیان هەیە وەک هەموو خەڵکی دیکە هەیانە. بە دوور لە هەر چەواشەکارییەک و ترس لە سەزا ،دە هەلومەرجێکی تێکە ولێکەدا ڕەنگبێ هەموو تووشی تاوان ببن، ،بەڵام دە هەلومەرجێکی ئاسایی داهەموو گوێڕایەڵی قانوونن .هەر تەنیا ترسی سەزا قانوونییەکەی نییە ،بەڵکوو ترسێکە کە ئاوێتەی هەراسێکی زۆر تاقەتپرۆکێنە، ترسی خۆ بەتەنیا وتەریک هێشتنەوە سەبارەت بە وەیکە خۆت لە ڕقی خەڵک پاراستبێ ،دەبێ دەمامکێک بەڕووی خۆتەوە بگری ،تا بۆ وەیکە خۆت لە خەڵک بە نیزیک نیشان دابێ .هەر وەها ئەوەیکە پێی دەڵێن “ویژدان” دەبێ قەت ژانی نەشکێ ،کاتێک قەستی کوشتنی کەسێکت هەیە و خۆشت تەماشاچی دوایین ساتەکانی ژیانی کوژراوەکە بی و تەرمی بێ گیانی لەبەر دەمی خۆت ببینی .هەموو ئەوانە ڕاستییەکن ،و دەمێنێتەوە سەر ئەوە کە تۆ دەکۆمەلگایەکدا دەژی کەخەڵک هەمووپێکەوە گوێڕایەڵی قانوونن ، زۆرپاساو و هۆی سێکولارانە دە دەست دان کە بکرێ بە گوێرەی ئەوان کۆمەڵگایەکی  یەکسان بنیات بنرێ .من باسی ئەوەم کرد کە ویستی دیکەی وەک هەر ئێنسانێک چی بە دڵە بیکا،هەیە . “هیچ کەس پێ لە بەڕەی خۆی زیاتر درێژ ناکا،مادام گەمژە نەبێ” ،بەڵام کەسێک کە ئارەزووی کایەی شەتڕەنجی هەیە دیارە کە داخوازی شەخسی دیکەشی دەبێ ببێ. یەکێک بە بیانووی وەیکە خودا ڕازییە وەک پاساو بۆ دیفاع لەویستی بەپێچەوانەی ڕەوتی کۆمەڵگای خۆی بێنێتەوە ،بەڵام ئەو دەتوانێ هەروەها ئەو ویستە بە مەبەستی پێچەوانەی مەیلی دۆستان درێژە بدا، لەوانەشە ببتە هۆی ڕێزگرتنی لەو ناوچەیە کە لێیدەژی، ،یان لەوانەشە کە هەست بە هیچ بێزارییەک لە خۆی نەکا. بەڵام ئەگەر ئەو هەڵگری ئەوتۆ ویستێک نەبێ ، واتاکەی بە شتێکی دژ بە رەوشت لێوەردەگرن، ئیدی بە دیوارێوەی هەڵناپەسێرن(نایکوژن).

ئاگنۆستیک لە ڕوانگەی ئینجیلەوە دەبێ چلۆن بێ؟

ئینجیل لە ڕوانگەی یەک ئاگنۆستیکەوە هەر ئەوەند بایەخدارە کە لە ڕوانگەی یەک قەشەی ڕووناکبیرەوە.لەبەروەیکە ئاگنۆستیک پێیوا نییە کە ئینجیل کتێبێکی ئاسمانییە. ئەو پێیوایە کە ئەفسانەیەکی مێژوویییە نەک حەقیقەتێکی زیاتر لەوەیکە دە هومێر دا هاتووە، ئەو پێیوایە کە گوتنەوەی ئینجیل هێندێک جارلە بواری ئەخلاقییەوە باشە، بەڵام جاری وا هەیە زۆر خەراپە. بۆ نموونە :سامۆئێل دە شەڕێکدا دەستوری بە ساول دا ،”نەکا لە دوژمنان هەر پیاوەکانیان بکوژێ بەڵکوو بەزەیی بە ژن و منداڵ و تەنانەت  بە مەڕ و ڕەشەوڵاغەکانیشیان دا نەیە”.سەرەڕای ئەو دەستوورەش ، ساول مەڕ و ماڵاتەکان ڕادەگرێ.سەبارەت بەوە ، ئێمە دەبوو گوێمان لە مەحکووم کردنی ئەو دەستوورە بوایە. من قەت ناتوانم ئەوە بە کارێکی چاک بزانم. ئێلیزا ئەو منداڵانەی کە پێی پێکەنیون بە لەعنەتیان دەکا ، لێرە کوا باوەڕ بەوە دەکرێ کە “ئینجیل لێی دەدوێ” واتە ، گۆیا خودایەکی خێرخواز قەت ئامادە نابێ جووتێک دێڵەورچ بۆ کوشتنی منداڵان بنێرێ .

چۆن دەبێ یەک ئاگنۆستیک باوەڕی بەعیسا وەک کوڕی دایكێک کە کچە و خاوەن سێ لایەنی پیرۆزی “باوک ،کوڕ ،روحەلقودوس” ببێ؟

لەبەر وەیکە یەک ئاگنۆستیک، باوەری بە خودا نییە ،ناتوانێ باوەڕی بەوە بێ کە عیسا خودایە. زۆربەی ئاگنۆستیکەکان بەو قسە ئەخلاقییانەی کە عیسا دە ئینجیل دا لێیان دواوە،ڕێز دەگرن ،بەڵام نەک زیاتر لەوەیکە خەڵکی دیکە دەیکەن. هێندێک پێیانوایە کە عیسا دەبێ دە ڕیزی بوودا دا دابنرێ ،هێندێک دەگەڵ سوقڕات و تاقمێکیش دەگەڵ ئابراهام لینکۆڵن پێکیان دەگرن. ھەروەھا پێشموانییە  ئەوەیکە ئەو گوتوونی پرسگەلی بەرچاو بن ،چونکوو ئەوان هیچ دەستەڵاتێکی وەک ڕەبەق بە لایانەوە قەبوول نەبووە .کە دایکێکی کچ  منداڵی ببێ ، لە دەقی بوت پەرەستانیان وەرگرتووە ،لای ئەوان ئەوتۆ زا و زووەک شتێکی ناهاسایی نەبووە “زەردەشت خۆی دەڵێی: من لە دایکێکی کچ بووم ،ئیشتەر شاژنی بابلییەکان بە دایکێکی کچ نێوی دەرکردووە “. یان وەک ڕاهێنانی سێ چوکڵ، هیچکام لەوانە ناتوانن من قانیع بکەن ،لەبەر وەیکە ئەوانە بە بێ بوونی ئیمان بە خودا دەرفەتی هێنانەگۆڕێشیان نییە .

ئاگنۆستیک دەتوانی مەسیحی بێ ؟

وشەی “مەسیحی “دە قۆناخی جۆراوجۆر دا ھەڵگری مانای جۆراوجۆر بووە.  .دە تەواوی ماوەی ئەو چەند سەت ساڵانەی سەردەمی مەسیحییەتدا ،گوتراوە کە ئینسانێک خودایە و نەمرە و، سووریش بوون لە سەر ئەوەیکە مەسیح خودایە. .بەڵام تەکخوداییەکان یش خۆیان پێ بە مەسیحی بووە، ،تەنانەت ئەگەر باوەڕیشیان بە خودایەتی مەسیح نەبووبێ ،و زۆر لە ئینسانەکان ئەوڕۆ کەلک لە وشەی خودا وەردەگرن جیاواز لە مانای ڕاستەقینەی ناوەرۆکی وشەکە کە هەلگرێتی. زۆر هەن کە دەڵێن باوەڕیان بەخودا هەیە بەڵام نە وەک شەخس یان سێ لایەنی پیرۆز ،بەڵکوو وەک بەستێنێکی لاوازی فکری یان هێز یان مەبەستێکی وەک کە دە تەکامول “گەشە  گۆڕان” دا هەیە، چاوی لێکراوە، تەنیا مەبەستی لە مەسیحییەت ، یەک سیستیمی ئەخلاقییە کە سەبارەت بە نەبوونی زانیاری لە مەڕ مێژوو، ،پێیانوا بووە کە تاقانە پێناسەی مەسیحییەت, هەر ئەوان خۆیانن.  من دە کتێبێکی تازە بڵاو بووە دا گوتوومە، کە ئەوەیکە دونیا پێویستێتی تەنیا “خۆشەویستی وئەڤینە،جا ئەوڤینی مەسیحییەت یان هەستی بە پەرۆشی و هاوخەمی.” زۆر کەس پێیانوابووە کە ئەو نووسراوەی من باسی هێندێک ئاڵوگۆر دە بیروباوەڕی من دا دەکا، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیکە من, دەمتوانی لە هەر جێگایەکی دیکەش ڕاشکاوانە ئەو قسەیە بکەم.ئەگەر ئەتۆ مەبەستت لە مەسیحییەک ئەوەیە کە ئینسانێکە تۆرەمەی دوای خۆی خۆش دەوێ ، لاینگری لە مافی هەژار و بەشخوراوان دەکا، و بە گشتی خوازیاری دونیایەکی بە دوور لە زوڵم و چەوساندنەوەی بێدەستەڵاتانە ،دژ بەو کاولکاری و خاپوورکردنەی دونیایە،لێرە من ڕایدەگەیێنم کە تۆ دەتوانی من بە یەک مەسیحی دابنێی وبەو مانایە ،من پێم وایە تۆ نەک هەر مەسیحی ،بگرە تەنانەت دە ڕیزی ئۆرتۆدۆکسەکانیشدا ئاگنۆستیک دەبینییەوە .بەڵام تا ئەو جێگایە دە پەیوەندی دەگەڵ من دا ،ناتوانم من ئەوتۆ پێناسەیەک بسەلمێنم .بە بێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەیکە خەڵکی دیکەش ڕەنگبێ دژایەتی ئەوە بکەن ،ئەگەر چی دەشبێتە ڕووداماڵاوی ،بەڵام جوولەکەکان ،بوودیستەکان ، موسڵمانەکان،تا ئەو جێگایە تەمەنی مێژوو نیشانی داوە ،لانیکەم بە ئەگەرێکی زۆرەوە وەک مەسیحییەکان ئەهلی تەقوا بوون،هەر وەک چلۆن ، هێندێک لە مەسیحییەکانی مۆدێڕن بە ئیدیعایەکی لووتبەرزانەوە شانازییان بەو بۆنە دینییانەی خۆیان کردووە، بەهی خۆیانیان لەقەڵەم داوە .منیش لەسەر ئەو باوەڕەم کە هەموو ئەوانەی خۆیان لە سەردەمی زوو بە مەسیحی زانیوە و بەشێکی یەکجار زۆریش کە ئەورۆ هەر ئەوە دەکەن ،دەبوو ئەوەیان زانیبایە کە باوەڕ بە خودا و نەمری گرینگایەتییەکی تایبەتی بۆ مەسیحییەت هەیە . لە سەر ئەو بنەمایانە بوو کە من خۆم بە مەسیحی نەزانیوە .بەڵام ئەگەر وشەی “مەسیحییەت ” ببتە ڕەوتێک کە بە گشتی دەکار بکرێ و تەنیا بە مانای جۆرێک لە ویژدان بێ ،بە مەتمانەوە لەوانە بوو ئاگنۆستێک یش ببێتە مەسیحی .

ئاگنۆستیک نکۆڵی لە بوونی ڕووحی ئینسان دەکا ؟

ئەو پرسیارە هیچ مانایەکی دروستی نابێ ،ئەگەر ئێمە تاریفێکمان لە”ڕووح” نەبێ.من لام وایە ئەوەیکە مەبەستە، دەکرێ بڵێین شتێکە غەیرە ماددی یە، کە دەدرێژایی تەمەنی کەسیک، بە تایبەت ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بە ژیانێکی هەمیشەیی بووە. بۆ ھەتاھەتایە دەگەڵێتی . ئەگەر ئەوەیکە لێیدەدوێن کە گۆیا هەیە ،بە مەتمانەیەکی زۆرەوە ئاگنۆستیک پێیوانییە کە ئینسان ڕوحی هەیە. بەڵام من دەبێ بێ یەک و دوو ئەوەش بڵێم کە ئاگنۆستیک بەو مانایە نییە کە دەبێ ماتریالیست بێ . زۆر ئاگنۆستیک هەن “یەکیان من خۆم” زۆر بە شکەوە دەڕواننە لەش کە هەڵگری ڕوح بێ ،بەڵام ئەوە مێژوویەکی دوور ودرێژی هەیە کە ئەویش باسی مێتافیزکە”دونیای دوای مردن “. دەبێ من بڵێم کە زەین و ماددە هەر یەک شتن، تەنیا دوو کارەکتەرن بۆ دیالۆگ ،ئەگینا دە واقیعییەتدا بوونی نییە .

ئاگنۆستیک باوەڕی بەژیانی دوای مردن لە بەهەشت یان دۆزەخ دا هەیە ؟

ئەوپرسیارە لە مەڕ ئەوەیکە ئاخۆ ئینسان دوای مردن زیندوو دەبێتەوە ، ئایا بەڵگەی لواوی هەیە. زۆر هەن کە پێیان وایە بە تویژینەوەی ڕەوانناسانە وباوەڕ بە عالەمی ئەرواح کە زۆر کەس لە سەر ئەو باوەڕەن، ،دەکرێ بە بەلگە نیشان بدرێ، ئاگنۆستیک، ،قەت بڕیار نادا  لەمەڕ بەڵگە یان شێوەیەکی دیکە بۆ سەلماندنی زیندوو بوونەوە دەدەستدا هەیە . تا ئەو جێگایە دە پەیوەندی دەگەڵ من دا ،قەت لە سەر ئەو باوەڕە نیم کە مردین زیندوو دەبینەوە، بەڵام من بە دڵ بەو کەسانە دەڵێم بەڵگە و پاساوی سەلماویان هەیە ،با بیانهێنن تا بیانبینین. .بەڵام بەهەشت و دۆزەخ باسێکی جیاوازە. .باوەڕ بە دۆزەخ دەپەیوەندی دەگەڵ ئەوەدایە کە تۆڵە وەک سەزا بۆ گوناح بە شتێکی باش دەزاندرێ،بێ هیچ پەیوەندییەک دەگەڵ ترس لە نووسراوەیەکی وەک گێڕەوە کە دەبێ ببێ . هیچ ئاگنۆستێک نە باوەر بەوەیان دەکا ونە بە بەهەشت،ڕەنگبێ ڕۆژێک بەڵگە بۆ بوونی لە ڕێگای توێژینەوەی ڕوح و ڕەوان دەستەبەر بێ ،زۆربەی ئاگنۆستیکەکان لە سەر ئەو باوەڕە نین کە ئەوتۆ بەلگەیەک هەبووە یان هەیە یان دەبێ ،هەر لەبەر وەشە کە باوەڕیان بە بەهەشت نییە.

ئەرێ تۆ قەت لە قەزاوەتی خودا ناترسی کە نکۆڵی لێدەکەی ؟

بە دڵنیایییەوە نا .من نکۆڵی لە زئوس وژوپیتیر و براهماش دەکەم ،بەڵام ئەوانە هیچ نابنە هۆی ئەوەیکە من دوردۆنگ بم . من بە چاوی خۆم دەبینم کە بەشێکی یەکجار زۆر لە مرۆڤەکان هیچ باوەڕییەکیان بەخودا نییە و هیچ سەزایەکیش وەک تۆڵە لەهەمبەریاندا نەبیندراوە . ئەگەر خودایەک ھەیە، قەت لە سەر ئەو باوەڕە نیم کە غرووری ڕێی بدا، کە لەهەمبەر ئەو گشتە نکۆڵی کردنانە لە بوونی و ئەوقسە و قسەلۆکانەی کە پێی دەڵێن، خۆی شلوێ بکا و یان بەدڵیان بگری .

  شرۆڤەی ئاگنوستیکەکان لە ئاستی ڕازاوەیی ولێکجوانی… چییە و چۆنە؟

من تێناگەم ئەو ڕازاوەیی و لێکجوانییە  لە کوێی دیکە دەست دەکەوێ؟  سەرەڕای ئەو گشتە یەکتر ڕاوکردنەی پەلەوەران و بێ بەزییانەی کە دەگەڵ یەکتر دەیکەن . زۆربەی ئەوانە یان زۆر بە بێ بەزییانە یەکتر دەکوژن یان زۆر بە ئازارەوە لە برسان دەمرن . بەشبەحاڵی خۆم، ،من هیچ جوانیییەک بە کرمی کەدوو- وە نابینم پێتان وانەبێ و مەشڵێن کە ئەوەیان بۆ سەزادانی ئێمە لە ڕاستی گوناحەکانمان ناردووە ،چونکوو ئەوە شتێکە ئاسایی دە نێوپەلەوەراندا تا دە نێو مرۆڤدا.من پێموایە خاوەن پرسیارەکە بیر لەو شتانەی وەک ڕازاوەیی  ئاسمانێکی پڕ لە ئەستێرە بکاتەوە .بەڵام ئینسان دەبێ لەبیریشی بێ ئەستێرەکان جار وبار دەتەقێنەوە وهەموو شتێک دە تارمایییەکی لەنەکاودا لەپەنا دەستیان ون دەکا .هەر چۆنێک بێ ڕازاوەیی شتێکە زەینی و تەنیا دە سرنجی چاوی تەماشاچییەکەیدا بوونی هەیە .

Famed British philosopher, Bertrand Russell, is photographed upon his arrival in New York,  October 23, 1931. Russell is in the U.S. for a series of Lectures. He has always been a leading figure in British educational circles. (AP Photo) SLOWA KLUCZOWE: Author Writer Education Learning Teaching Educator Humanitarian Politician Nobel Laureate Anti-War Activist Ship Portrait 30's Posing Deck 1930's

ئاگنۆستێک وەحی و موعجیزەی قودرەتی خودا چۆن شرۆڤە دەکا ؟

ئاگنۆستێک باوەڕ ناکا کە هیچ بەڵگەیەک بۆ بوونی ” موعجیزە”،بەو واتایە کە ڕووداوگەلێک  دژ بە ڕەوتی قانوونی سروشتن، لە گۆڕی ببێ، ،ئێمە دەزانین کە ئیمان بە شفا هەیە وبە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراویش دەقەومێ .لە “لووردێز”هێندێک لە نەخۆشییەکان دەکرێ چارەسەر بکرێن و هێندێکیش بێ عیلاجن . ئەوانەی کە لە لووردێز چاک دەکرێنەوە لای دوکتورەکانیش چاک دەبنەوە بەومەرجە کە نەخۆشەکە باوەڕی بە دوکتورەکە بێ ،کاتێک پەروەندەی هێندێک لە موعجیزەکان، وەک هی “جاشوا ” کە دەستوور دەدا تا ڕۆژ ڕاوەستێ، ،ئاگنۆستێک هەموو ئەوانە وەک ئەفسانەیەک ڕەتدەکاتەوە و ئاماژە بەو واقیعییەتە دەکا کە هەر هەموو دینەکان تژین لەو چەشنە چیرۆکانە وچالاکیشن لە پەرە پێدان وبڵاو کردنەوەیان .ئەوانە تەنیا ڕاستییەکن وەک ئەفسانەی خودایانی یوونان کە چەندە بێ بنەمان ،مەسیح خودای ئینجیلیش هەر ئەوەندە بێ بنەمایە. ئەوانەی کە دین، وەک سەرچاوی زوڵم وبێ بەزەیی دژایەتییان دەکا ، ئەگەر تۆ دەست لە پرەنسیپەکانی دینی هەڵگری، ،پێت وایە کە مرۆڤایەتی بمێنێ ؟

بوونی سەرچاوەی زوڵم و بێ بەزیی شتێکە کە حاشای لێناکرێ، ،بەڵام من هیچ بەلگەیەکی مێژوویی نابینمەوە کە دین دژایەتی ئەوانەی کردبێ. بە پێچەوانەوە شتگەلێکی پیرۆزیان هەیە کە ئینسانەکانی پێ گوێڕایەڵ دەکەن بە بێ هیچ پاشگەزبوونەوەیەک. .ڕاوەدوونانی بێڕەحمانە دە وڵاتانی مەسیحی دا زۆر باوتر بووە دە هەڵسەنگاندن دەگەڵ شوێنەکانی دیکەدا.وادیارە وەک ڕاوەدوونانی بێ بەزییانە هەرلەلایەن ئیماندارانی دەمارگرژەوە کراوە . دۆستایەتی و یەکتر تەحەممول کردن تەنیا لای ئیماندارانی دەمارگرژ وبێ بەزە هەر دە قسەدابووە.دە سەردەمی ئێمەشدا جۆرێک لە دوگماتیسمی دینی، ،واتە کۆمۆنیزم لە گۆڕێیە . ئاگنۆستیکەکان لە ڕاست ئەویش وەک هەموو سیستیمێکی دوگماتیسمی دیکە دژایەتی خۆیان هەر کردووە.کەسایەتی ئەوڕۆی کۆمۆنیزم دقاودەق هەر ئەو کەسایەتییەیە کە سەدان ساڵ بەر لە ئێستا مەسیحییەت هەڵگری بووە. بەو جیاوازییەوە کە مەسیحییەت بە هۆی خەباتی شێلگیرانەی ئازادیخوازانەوە ، دوگماتیسمی زۆر کەمتر بووە و ئەوانەی کە دوگمیش بوون دەستیان لێهەڵگرتووە. ئەگەر ئەوانەی ئێستا بە ڕادەی ئەوانی سەردەمی پێشوو دوگم بوایەن، ،هێشتاش لە سەر ئەو باوەڕ دەبوون کە لادەرەکان دەبێ بسووتێندرێن . ڕوحی تەحەممول و مۆدێڕنی ئەوڕۆی تاقمێک مەسیحی کە بە پێویستی دەزانن، ،لەو شک و دڕدۆنگییەوە سەر چاوە دەگرێ کە لە ڕاست سەلماندنی ئەوانەی کە بە حەقیقەتیان دەزانی دەستەوەستان ماونەوە. من لە سەر ئەو باوەڕەم کە هەموو ئەوانەی کە سەرقاڵی توێژینەوەی مێژووی ڕابردوون سەرەنجام بۆیان دەردەکەوێ کە هۆی سەرەکی ئەو ئازار و نەهامەتییانە ،دین بووە نەک دژبەرایەتی و بەرهەڵستکاری دین .

مانای ژیان بۆ ئاگنۆستێک چییە ؟

من پێمخۆشە وڵامی ئەو پرسیارە، بە چووکە پرسیارێک بدەمەوە :واتای ژیانی بەمانا چییە ؟ من لە سەر ئەو باوەڕەم ،ئەوەیکە لەبەرچاوە، شتێکە وەک ئامانجی هەمووان. من پێموانییە کە ژیان بە گشتی یەک ئامانجە. .تەنیا ڕووداوێکەو وبەس. بەڵام مرۆڤگەلی تایبەت خاوەن ئامانج هەن،و شتێک نییە کە دە ئاگنۆستیسم دا ببتە هۆی ئەوە کە دەست لەو ئامانجانە ھەڵگرێ. جا دیارە زۆریش جێی مەتمانە نین کە ئامانجەکانیان بە گوێرەی مەبەستێکی کە هەیانە دەستەبەر بن، بەڵام ڕەنگبێ تۆ ئەو سەربازەت ناخۆش بوێ، سەرەڕای ئەوەیکە دەزانی دە شەڕدا سەردەکەوێ، بەڵام خۆی لێ دەبوێرێ. ئەو کەسەی کە دینی بۆ بەھێزکردنی ئامانجی خۆی پێویستە، ئینسانی ڕاڕا و ناسەقامگیرە. ،من ناتوانم بە جوانی بیر لەوە بکەمەوە ، ئەو کابرایە وەک ئینسانێک شانسی خۆی بۆ تاقیکردنەوە بۆ وا وەدرەنگێ خستووە ،  ،دەبێ ددان بەوەش دابنێین کە شکست شتێکی نەلواو نەبووە.

 ئاخۆ نکۆڵی لە دین ،بە مانای نکۆڵی لە ئیزدیواج و داوێن پاکی نییە؟

تەنانەت لێرەش دەبێ وڵامی ئەو پرسیارە بە پرسیارێک بدرێتەوە .ئاخۆ ئەو کەسەی کە ئەوتۆ پرسیارێک دێنێتە گۆڕی ، پێی وایە کە ئیزدیواج و داوێن پاکی یارمەتیدەرە بۆ سەرکەوتوویی و شادی لە سەر زەوی ،یان دەبنە هۆی گرفت، یان بیانوویەکن بۆ چوونی بەهەشت ؟ کەسی دواتر لەوانە، لەوانەیە پێی وابێ کە ئاگنۆستیسم ببتە هۆی دابەزینی ڕادەی ئەوە کە نێوی دەنێنە تەقوا ،بە دڵنییاییەوە دەبێ ددان بەوەش دابنێ ئەوەیکە بە تەقوا دەیناسێنن ،ئەوە نییە کە وەزیر و دەستەلاتداران بە شانازییەوە وەک هی مرۆڤایەتی لەسەر زەوی لێیدەدوێن. ئەوکەسە دەبێ بێتە سەر ئەو قەناعەتە، ئەوانەی کە لە سەر ئەو ئەرزە وەک پرەنسیپ بۆ ئیزدیواج و داوێن پاکی هەن وەریانبگرێ،دەنا دەبێ بۆچوونی خۆی بسەلمێنێ تا ئاگنۆستیکەکان چاوێک بە سەر بۆچوونی خۆیاندا بخشێننەوە. .ئاگنۆستێک، ،بۆ نموونە دەبێ هەڵگرێ بۆچوونێکی جیاواز لەمەڕ ئەخلاقی سێکسی بێ . .بەڵام زۆربەی ئەوان دەبوو ددان بەوە دابنێن کە بۆچوونی بایەخدار وەک گێڕەوە، لە بێ سەرەوبەرەیی و بەڕەڵایی سێکسی لە گۆڕێ هەیە.ئەوان لانیکەم دەبوو بەوەش بگەن، ئەو پرەنسیپانە هی سەر زەوین و هیچ پەیوەندییەکی بە ئیلاهی بوونیانەوە نییە.

ئاخۆ ئیمان، پاساوێک بۆ باوەڕی مەترسیدار نییە ؟ لەبەر سەقەتی و ناتەواوی ئەو قانوونە نییە،کە بێ بەری یە لە هەر چەشنە پێناسەیەکی ڕووحانی و ویژدانی ؟

هیچ ئینسانێکی تێگەییشتوو و ئاگنۆستیک، ،باوەڕی بە “ئیمان بە پاساو” نییە .”ڕییاسۆن” تاقمێکی پرسیار بوون هێندێکیان سرنجڕاکیش و هێندێکیشیان جێی باس . لەوانە، پرسیاری لە مەڕژیانی دوای مردن و وجوودی خودا ، ویستی “ئاگنۆستیک”یش هەر ئەوەیە کە دەبێ تویژینەوە لە سەرئەو پرسیارانەی وەک ئاخۆ” لەوانەیە سبەینێ مانگ بگیرێ ” ؟ بکرێ . بەڵام دە ڕاستیدا تەنیا پرسیارلە واقیعییەت نییە کە شتەکە چارە سەر دەکا ،چونکوو ئەوان پێمان ناڵێن ئێمە بە کوێ دەگەین کە دەبێ درێژەی بدەین. دە کۆتاییدا ،ئێمە جگە لە هۆ، پێویستیمان بە شتی دیکەش هەیە. ئاگنۆستێک دە دەروونی خۆی دا بە ڕاستییەکان دەگا، نە بە گوێرەی دستوورەکانی دەرەوە ؛.با نموونەیەک بێنینەوە . وایدابنێ کە دەتەوێ بە قەتار لە نیویووڕکەوە بچی بۆ شیکاگۆ ، تۆ لێرە بیانووت ئەوەیە کە بزانی قەتارەکە کەنگێ وەڕی دەکەوێ ، و کەسێکی دیکەش بە هۆیەک ، بێوەیکە چاو لە لیستی سەعاتی وەرێکەوتنی قەتارەکە بکا ملی ڕێیە دابگرێ، دەبێ زۆر ئینسانێکی گەمژە بێ . بەڵام بە گوێرەی زانیاری هیچ کام لە لیستی قەتار، ،کاری ئەوکابرایە بە ژیری دانانرێ ، ئەو دە ئاکامدا تووشی پرسیارێکی دیکەش دەبێتەوە، ،بەڵام لە پشت هەموو ئەو پرسیارانەوە، ،بە ئاکامێک دەگا کەهەر چۆنێک بێ ،جا کاتەکەی دەگەڵی دەگونجێ یان نا، ،دەبێ درێژە بە سەفەرەکەی بدا، ،و ئەوهەڵسوکەوتە بۆ ئاگنۆستیک وەک هەموو ئینسانێکی دیکەی سەر بەو دونیایە کە پەیوەندی بەوکارەشەوە نەبووبێ جێگای دژایەتی هەردەبێ . دونیایەکی کە مەبەستی منە تژی لەهەست و پەرۆشی و ویست و مەیلئ جۆراوجۆرە .

ئاخۆ سەرجەم دینەکان هەڵگری شێوەیەک لە خوڕافاتن؟

لە کام یەک لەو دینانەی لە گۆڕێ ڕێز دەگری و لەبەر چی؟

هەموو ئەو دینە گەڵاڵە کراوانە کە کەم یان زۆر دەستیان بەسەر زەینی خەڵک داگرتووە بە مانای خوڕافاتن،بەڵام “دین”وشەیەکە کە ناوەڕۆکەکەی زۆر دیاریکراو نییە .کۆنفۆسیوس بۆ نموونە دەبوو وەک دین نێویان بردبوایە ،سەرەڕای وەیکە بە مانای خوڕافات یش نەبێ . دە هێندێک لە دینە لیبڕاڵەکاندا،بەشێک لە خوڕافاتەکانیان تا ڕادەیەکی زۆر لێ سڕیوەتەوە ولە نێو ئەو دینە مێژوویییانەدا،من بوودیسمم، ،بە تایبەت بە شێوەی سەرەتایییەکەی، ،سەبارەت بەوەیکە هەڵگری کەمترین خاڵی ڕاوەدوونان و ئازار و دەمارگرژی و تۆڵەئەستاندنەوە بووە ،پێ باشە.

کۆمۆنیسم وەک ئاگنۆستیسم دژایەتی دین دەکا ، ئاخۆ ئاگنۆستیسم کۆمۆنیسمە؟

کۆمۆنیسم دژایەتی دین ناکا، ئەو تەنیا دژایەتی دەگەڵ مەسیحییەت دەکا. ھەر بەو چەشنە کە ئیسلام دەیکا. کۆمۆنیسم ،لانیکەم وەک نوێنەری دەوڵەتی سۆڤیەت و حیزبی کۆمۆنیست، ،سیستیمێکی نوێی خوڕافاتە بە ئازار و دەمارگرژی تایبەت بە خۆیەوە . هەر بۆیەشە ئاگنۆستێکی ڕەسەن دەبێ دژایەتی ئەویش بکا .

ئەرێ ئاگنۆستێک لە سەر ئەو باوەڕەیە کە دین و زانست پێکەوە نەگونجاون ؟

وڵامەکە دەمێنێتەوە سەر ئەوە کە مەبەست لە “دین” چییە . ئەگەر تەنیا بە مانای  سیستیمێک لە ئەخلاق بێ،دەتوانێ دەگەڵ زانست بگونجێ . بەڵام ئەگەر هەڵگری خوڕافات بێ، وەک ڕاستییەک کە هیچ شکێک ناهێڵێتەوە هەر واشە ،دەگەڵ ڕووحی زانست کە هیچ پرسێک بە بێ بەڵگە ناسەلمێنێ ،هیچ دەگەڵ یەک گونجاوییەک و پێکەوەهەڵکردنیەکیان نابێ.

کام بەڵگە دەتوانێ بوونی خودات پێ بسەلمێنێ ؟

من پێموایە ئەگەر دەنگێکم لەئاسمانەوە بیست و پیش بینی ئەوەی کرد کە لەم بیست و چوار کاتژمێرەی کە لە پێشماندایە، چی تێدا دەقەومێ، وێڕای ڕووداوەکانی دیکە کە زۆر نەلواو و نەگونجاو دەنوێنن، هەر هەموویان کە پێش بینی کراون ،ڕووبدەن، لەوانەیە من قانیع بکا لانیکەم پێم وابێ کە شتێک لە سەرووی عەقڵی مرۆڤایەتییەوە بوونی هەیە . لەوانەشە من خوازیاری بەڵگەی دیکەش لەو چەشنە کە بتوانێ زیاتر ڕازیم بکا ببم، بەڵام تا ئەو جێگایە من دەزانم، ئەوتۆ بەڵگەیەک لە گۆڕێ نییە .

تێبینی وەرگێڕ: بۆ ڕوون بوونەوەی زیاتری وشەی ئاگنۆستیسم و مێژووی بە باشم زانی کە ئەو چەند دێرە لە دەقی ئەو وتووێژە کە دەگەڵ برتراند راسێل کراوە زیاد بکەم.

ئاگنۆستیسم ڕوانگەیەکە کە دەڵێ :ئێمە نازانین کە خودا هەیە یان نییە. بە گشتی بێ مەتمانەشە لە هەمبەر ئەوەیکە ئەگەری وڵامێک بۆ پرسیارە ”ئەبەدییەکان دەدۆزرێتەوە ”. ئاگنۆستیسم نە ئیدئۆلۆژییە ونە مەکتەبێکی سیاسی تایبەت ،بەڵکوو تەنیا ڕوانگە و فەسلەفەیەکە . داهێنەری ئەو فەلسەفەیە بیولۆژیستێکی بریتانیایی بووە بە نێوی ”تووماس هێنری هاکسلەی ” . هاکسلەی لە ڕێکەوتی  04-05-1825 لە ئەیلینگ لە ڕۆژاوای لەندەن لە دایکبووە و لە ڕێکەوتی 06-29-1895لە ئیست بوورن کۆچی دوایی کردووە. هەڵگری ئەو ڕوانگەیە بە ئاگنۆستیک یان ئاگنۆستیست دەناسرێ .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌