خەڵک بەکردەوە دژی کاولکارییەکانی حکوومەت لە ژینگەی کوردستان دەوەستنەوە

0
495

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، هاووڵاتییانی کوردستان کە ئاڵاهەڵگری ژینگەپارێزین، بە هەموو شێوەیەک دژی ئاگرتێبەردانی ژینگەی نیشتمان و هەموو کاولکارییەکانی حکوومەت لە ژینگەی زامداری نیشتمانن.

لەم پێوەندییەدا دەبێ ئاماژە بە دژکردەوەکانی هاوڵاتییانی کورد لەکاتی ئاگرتێبەردانی دارستان و لێڕەوارەکانی کوردستان بکرێت.

خەڵکی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان لەکاتی ئاگرتێبەردانی درستانەکانی کوردستان لەلایەن نەیارانەوە، بەزووترین کات لەو شوێنە حازر دەبن و بە هەر شێوازێک بووە و بە کەمترین کەرەستە ئاگرەکە دەکوژێننەوە.

هەروەها خاڵی جێگای سەرنج ئەوەیە کە لە دژکردەوە بە ئاگرتێبەردانەکانی ژینگەی کوردستان، هاووڵاتییانی کورد لە هەوڵی ئاوەدانکردنەوە و سەرسەوزڕاگرتنی ژینگەی نیشتمانن.

لەم پێوەندییەدا هەواڵنێری ماڵپەڕی ژینگەوان لە شاری گیلانی ڕۆژاوای سەربە کرماشانەوە ڕایگەیاند کە پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار ئاگر لە ژینگەی ئەو ناوچەیە دراوە و خەساری بەرچاو بە دارستانەکان گەییشتووە؛ یەکەمین بڕگەی ئاودێری کردنی نەمامە تازە چێنراوەکانی جەنگەڵانە لە پارکی دارستانیی ناودار بەڕێوەچووە.

هەروەها پێشترتش هەڵمەتێکی لەو چەشنە و پاش ئاگرتێبەردانی ئاویەر لە شاری سنە، لەلایەن هاووڵاتییانی ژینگەپارێزی کوردەوە بەڕێوەچووبوو.

photo_2016-07-29_22-51-04 photo_2016-07-29_22-51-09