دەوروبەری بەنداوی مەهاباد لە زبڵ و خاشاک خاوێن کرایەوە

0
699

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، چەند ڕۆژ پێش ئێستا، لە هەوڵێکی ژینگەپارێزیدا دەوروبەری بەنداوی مەهاباد لە زبڵ و خاشاک خاوێن کرایەوە.

ئەم چالاکییە لەلایەن کچە وەرزشوانانی مەهابادەوە ڕێکخرابوو و ڕێژەیەکی بەرچاو لە کیژانی مەهاباد لەو هەڵمەتەدا بەشدارییان کردبوو.

لەم پێوەندییەدا ساڵانە بە دەیان و سەدان چالاکیی ژینگەپارێزیی لەو چەشنە بەڕێوەدەچن و هەموو هاووڵاتییانی کوردستان لەهەوڵی جێگیرکردنی کلتووری ژینگەپارێزیدان.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هەنووکە و لەم وەرزەدا ڕۆژانە گڕ لە دارستانەکانی کوردستان بەر دەدرێت و زۆربەی هەرەزۆری ژینگەپارێزانی کوردستان سەرقاڵی کوژاندنەوەی گڕی نەیارانی ژینگەن.