سنە، مەریوان، پیرانشار، ئاگرتێبەردانی سرووشتی نیشتمان بەردەوامە

0
1281

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرتێبەردانی رووشت ولێرەوارەکانی کوردستان بەردەوامە، کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەت هۆکاری سەرەکی لە ناو چوون و کاولکاری ژینگەیی کوردستانە.

رۆژی شەممە ۱۳ی خەرمانانی ۲۷۱٦ی کوردی بۆ جاری دووهەم ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی هانیس و خەیارە سەر بەشاری سنە بەردرا، لەم ئاگرکەوتنەوە کە زیاتر لە دوو کاتژمێری خەیاند بووە هۆی سووتاندی چەندین هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە، خەسارێکی ژینگەیی بەر چاو بە ژینگە و گیان لە بەرانی ناوچەکە گەشت.

ئەم ئاگرکەوتنەوە لە خەڵکی ئەو ناوچە و ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزانی وەحدەت لە شاری سنە کۆژایەوە.

هەر لەو پیوندیەدا ئاگری دارستانەکانی پارێزگای کرماشان لە ناوچەی (تنگ قیر)ی شاری ئیلام بەردرا، خەسارێکی یەجار زۆر بە سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوت.

ئەم ئاگرکوتنەوە کە لە دۆێنێ ۱۲ی خەرمانان تا ئەمرۆ درێژەی کێشا بووە هۆی سووتانی دەیان هێکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی ئەو ناوچە، کە دوایی دوو رۆژ بەربەرەکانێ خەڵکی ئەو ناوچە کۆنتڕۆڵ کرا.

ئاگری نەیارانی ژینگەیی کوردستان لە رۆژی ۱۳ی خەرمانان درێژەی کێشا، لە شاری بۆکان باغەکانی ئەمیرئاوای کردە ئامانج و بە هەۆیەوە چەدین هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ئاگردا بە یەکجاری سووتا.

دارستانەکانی کۆندی جران لە پیرانشار، هەروەها دارستانەکانی کەنگە لە نزیک زرێباری مەریوان دواین ناوچەکان بوون کە بە شێوەی هاوکات لەگەڵ ئاگری دارستانەکانی کوردستان لە ناوچەکانیتر ئاگری تێبەر بوو.

ئاگرتێبەردان لە دارستان و لێرەوارەکانی کوردستان لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا بە شێوەیەکی بەر جاو خەسارێکی قەرەبوو نەکراوی لە سامانە سرووشتیەکانی کوردستان داوە، ناوندەکانی حکومەتیش سەبارەت بە سووتاندن کاولکاریەکانی ژینگە کوردستان بێدەنگییان هەڵبژاردووە، سەرەرای ئەوەش زۆر جار خۆیان هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکانن.