بەرێوە چوونی چالاکی ژینگەپارێزی لە گۆندی نێیەر

0
1051

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، خەڵکی نیشتمان دۆستی گۆندی نێیەر لە درێژەی کار و چالاکیەکانی خۆیاندا هەڵمەتێکی بەرینی خاوێن کردنەوەیان بەرێوە برد.

ڕۆژی هەینی ١٩ی سەرماوزی ٢٧١٦ی کوردی خەڵکی ژینگەپارێزی گۆندی نێیەر لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لە هەڵمەتێکی بەرینی ژینگەپارێزیدا سەرجەم گۆندی نێیەر بە تایبەت چەم خوارەوەی ئەو گۆندیان لە زبڵ و خاشاک پاک کردەوە.

جێگایی ئاماژەیە کە لە ماوەی رابردوودا لەلایەن خەڵکی ئەم گۆندەوە چەندین هەڵمەتی هاوشێوە هەروەها چەندین هەڵمەتی چاندنی بەروویان لە دەرووبەری گۆندی نێیەر شاخەکانی ئەو ناوچە بەرێوە بردووە.

گۆندی نێیەر لە ژاوەرۆ لە ٤٠کیلومتری شاری سنە هەڵکەوتووە، ئەم ناوچە یەکێ لە ناوچە گەشتیاریەکانی شاری سنە و خۆرهەڵاتی کوردستان بە ئەژمار دێت.

photo_2016-12-10_15-06-03

photo_2016-12-10_15-06-11

photo_2016-12-10_15-06-19

photo_2016-12-10_15-06-33

photo_2016-12-10_15-06-38