ئەنجۆمەنی سەوزی چیا بەردەوامە لە سەر کەوتنەکانی

0
1011

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی سەوزی چیای شاری مەریوان لە درێژەی سەرکەوتنەکانی خۆییدا وەک چالاکتەرین ئەنجۆمەنەکانی ئێران هەڵبژێردرا.

سەر لە بەیانی ڕۆژی سێ شەممە ١١ی خەزەڵوەری ٢٧١٦ی کوردی بۆ یەکەم جار لە ساڵۆنی ڕێوڕەسمەکانی ڕێکخراوی پارێزگاری له ژینگەی ئێران لە شاری تاران فستیڤاڵێک لە ژێر ناوی ( تجربه های موفق سمن های محیط زیستی، گردشگری پایدار و انجمن های دانشجویی) بەرێوە چوو.

لەم فستیڤاڵەدا کە بە بشداری زۆربەی ئەنجۆمەنە ژینگەپارێزیەکانی سەر ئاستی ئێران بەرێوە چوو ئەنجۆمەنی سەوزی چیای شاری مەریوان وەک یەکێ لە باشتەرین ئەنجۆمەنەکانی سەر ئاستی ئێران هەڵبژێردرا.

گرووپی باڵندە ناسی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە ڕۆژی جیهانی تاڵاوەکان لە ساڵت ٩٣ کە بە شێوەی رەسمی کار چالاکییەکانی خۆی دەست پێ کردووە و تا ئێستا بە شێوەیەکی بەردەوام کار و چالاکییەکانی خۆی ڕۆژ بە ڕۆژ پەرە پێداوە، بە تایبەت لە ناساندن وێنە گرتنی ناڵندەکانی کوردستان بە تایبەت بەڵندەکانی گۆلی زرێبار بە تایبەتیتر هەوڵیداوە.

ئەم گرووپە کە لە رابردوودا دوو پێشانگای وێنە و هەروەها بەرێوە بردنی دەورەی باڵندە ناسی ڕۆڵی زۆر باشی گێراوە، لە ناساندنی باڵندە جۆرواجۆرەکانی زرێبار بە خەڵکی کوردستان ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە، چالاکی بەردەوام ئەم گرووپە بەردەوام بوون لە ناساندنی باڵنەکانی زرێبار و کوردستان لە هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە فستیڤاڵە بووە.

جێگایی ئاماژەیە کە لەم فستیڤاڵە بە بشداری معسوومە ئبتکار سەروکی رێکخرای ژینگە ئێران زۆربەی هەرە زۆری ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزیەکانی ئێران بەرێوە چوو.

photo_2016-11-01_11-52-05