بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، ئەمڕۆ هەینی 29ی گەلاوێژ ئاگرتێبەردانەکانی ژینگەی کوردستان درێژەی هەبوو.
لە نوێترین حاڵەتەکاندا و بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی هەواڵنێری ژینگەوان لە ناوخۆی کوردستانەوە بۆمانیان بەڕێ کردووە، ئەمڕۆ کە ناوچەی سنووری سەیرانبەن ئاگر لە دارستان و لەوەڕگەکانی بانه بەرداوە و خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی زامداری کوردستان گەییشتووە.
هەروەها و لە بانەدا، لە ناوچەی سەدبار ـیش گڕ بەردراوەتە ژینگە و زامێک بە زامەکانی ژینگەی کوردستان زیاد بووه.
لەم پێوەندییەدا لە لوڕستان لە ناوچەی ازنا ممیل ژینگە کراوەتە ئامانجی نەیار و پاش گڕتێبەردان بەشێکی بووە بە خۆڵەمێش.
ڕاپۆرتی گەییشتوو کە مەریوانەوە باس لە کارەساتی ژینگەیی دەکەن.
لە مەریوان پەنج ڕۆژە گڕ بەردراوەتەوە ژینگەی دەرەوەران و بۆڕیەر و تاوەکوو ئێستا نەکوژاوەتەوە.
هەروەها ناوچەی قەبرەدەروێش ـیش لە هەمان شار گڕی تێبەردراوە و خەسارێکی بەرچاوی بە ژینگەی کوردستان گەیاندووە.