بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەندامێکی کومیتەی منداڵانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە هەڵوێستێکی جواندا ٤٥ پەرتووکی پشکەش بە پەرتووکخانەی ئاوایی دەرەتفێ کرد.
خاتوو “دوڕسا یەزدانی”، کچە کوردی تەمەن هەشت ساڵان و خەڵکی شاری مەریوان کە ئەندامی ژینگە پارێزی کومیتەی منداڵانی ئەنجومەنی سەوزی چیایە لە هەوڵوێستێکی جواندا ٤٥ کتێبی بە زمانەکانی کوردی و فارسی وەک نەورۆزانەی خۆی پێشکەش بە کتێبخانەی گۆندی دەرەتفێ ـی سەر بە شاری مەریوان کرد.
دوڕسا خاتوونی ژینگەپارێز، وێڕای بەشداری چالاکانەی لە کار و چالاکییەکانی کومیتەی منداڵانی چیا، ماوەی ٢ ساڵە لە کومیتەی فێرکاریش بشدار بووە هەروەها وێنەگری کردووە و چەندین شیعری تایبەت بە ژینگە و ژینگەپارێزی هۆنیوەتەوە.
ئەو کچە نازادارە کوردە، هۆگرییەکی زۆری بە خۆێندن و نووسین هەیە و داوای لەلایەنگرانی پەرتووک خۆێندنەوە کردووە، بۆ هەرچی زیاتر کردنی پەرتووکەکانی ئەو پەرتووکخانەیە یارمەتیی بەڕێوەبەرانی بدەن.