عاتفه چه‌مه‌نی، ئه‌ندامی گرووپی موتاڵاكانی گه‌ڵاڵه‌ی پلانی به‌ڕێوه‌به‌ری تاڵاوی نێوده‌وڵه‌تیی گاوخونی ده‌ڵێ ئێران له پله‌ی دووهه‌می تێكدانی تاڵاوه‌كان له ئاستی جیهاندا هه‌یه. به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیسنا، چه‌مه‌نی له‌باره‌ی بارودۆخی تاڵاوی گاوخونی گوتبووی له سه‌رژمێریی ساڵی ٦٢ زیاتر له ١٤٠ هه‌زار په‌له‌وه‌ر ڕوویان له‌م تاڵاوه ده‌كرد و ساڵی ٨٦ ئه‌م ئاماره بۆ ٤٠٦ په‌له‌وه‌ر و له ساڵی ڕابردووش ئه‌م ئاسته بۆ ١٤ په‌له‌وه‌ر دابه‌زی. به وته‌ی ناوبراو له ڕابردوودا ١٢٥جۆر په‌له‌وه‌ر، ٤٩ جۆر ئاژه‌ڵ ، ٤٢ جۆر خشۆك و جۆرێك گیانه‌وه‌ری دووژیان و هه‌روه‌ها ١٢ جۆره ماسی له‌م تاڵاوه‌دا ده‌ژیان. چه‌مه‌نی بارودۆخی ٥ تاڵاوی ئێرانی به قه‌یراناوی زانی و گوتی تاڵاوه‌كانی ورمێ، ئه‌رژه‌ن، په‌ریشان، میان كاله و گاوخونی له لیستی سووری مۆنترۆ دان. به‌وته‌ی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزی، ئه‌م زیانه‌ی كه له ماوه‌ی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا به‌ر لێڕه‌وار و ژینگه‌ی ئێران كه‌وتووه، به‌درێژایی مێژووی ٢٥ هه‌زار ساڵه‌ی ئه‌م وڵاته وێنه‌ی نه‌بووه. حه‌وتووی ڕابردووش محه‌ممه‌دعه‌لی نه‌جه‌فی، پارێزگاری گیلان گوتی تاڵاوی نێوده‌وڵه‌تی و له‌مێژینه‌ی ئه‌نزه‌لی ئێستا له به‌ره‌به‌ری فه‌وتانی یه‌كجاری دایه و قووڵایی ئاوی ئه‌م تاڵاوه له ١١ میتره‌وه گه‌یشتۆته ١ میتر و نیو. ئه‌گه‌رچی ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزی ده‌ڵێ ئیعتباری پێویست بۆ بووژاندنه‌وه‌ی تاڵاوه‌كان زیاد ده‌كرێ و ساڵی ڕابردووش باس له زیاد بوونی ٣٧ میلیارد تمه‌ن بوودجه بۆ ئه‌م تاڵاوانه ده‌كرا، به‌ڵام به‌م حاڵه‌ش بارودۆخی تاڵاوه‌كانی ئه‌م وڵاته هیچ باشتر نه‌بووه و زیاتر له سه‌دی ١٠ی تاڵاوه‌كانی ئێران گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی قه‌یران و نزیك به ته‌واویان وشك بوون.
Home کوردی وتار و بابەت پێبڕانی پله‌ی دووهه‌م به ئێران له بواری شێواندنی تاڵاوه‌كان له جیهاندا