کوشتنی دەیان سەر ئەسبی کاسبکارانی کورد لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە

0
1086

ژینگەوان”تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار، لانیکەم ٢٥ سەر ئەسبی کاسبکارانی کورد کوژران.

بەپێی هەواڵی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٣٠ی پووشپەڕ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی “قەمتەرە”ی سنووری پیرانشار، دەستەیک لە کۆڵبەران و کاسبکارانی وکردیان دایە دەستڕێژی گوللە.

لەو دەستڕێژەدا لانیکەم ٢٥ سەر ئەسبی کاسبکارانی کورد کوژراون.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێزە هێزە چەکدارەکان ئێران حەفتەی رابردووش لە سنووری سەردەشت لانیکەم ٢٧ سەر ئەسبی کاسبکارانی کوردیان دابوویە بەر گوللە و کوشتبوویان.