پشتیوانی ژینگەپارێزانی شار و گوندەکانی کوردستان لە خەڵکی ناوچەی سەرشیو لە سماقان درێژەی هەیە

0
1645

ژینگەوان: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ژینگەوان لە شاری بۆکان، ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی وەڵات لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆییدا بە بشداری کۆمەڵێک لە خەڵکی شار و گوندەکانی ئەو شارە دەیان کەویان ئازاد گەراندەوە باوشی سرووشتی کوردستان هەر لەو چالاکیەدا پاڵپشتی خۆیان بۆ خەڵکی ناوچەی سەرشیو لە دۆڵی سماقان راگەیاند.

ڕۆژی هەینی ١٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٧ی کوردی ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی وەڵا بە هاوکاری خەڵکی ئەو ناوچە لە چالاکییەکی ژینگە دوستانەدا ١٠٠ کەویان گەراندەوە باوشی سرووشتی نیشتمان هەر لەوێش لەلایەن راوچییەکانی ئەو ناوچەوە سەرجەم قەفەسەکانیان سووتان و بەڵێنیاندا کە چی دی راو نەکەن هەوەها دوای هەرس کردنی هەندێک نەمام لە داوێنی کێوی بەردەزەرد،که ئەو ئەنجومەنە ماوەی٢ ساڵ لەمەو پێش ناشتەبوونی، پاڵپشتی خۆیان خۆی له خەڵکی ژینگەپارێزی شاری مەریوان و خەڵکی ناوچەی سەرشیو له دۆڵی سماقان ڕاگەیاند.

ئەم چالاکیە لە ژێر ناوی “دەنگی سماقان دەنگی هەموومانه”، بەرێوەچوو هەروەها دەنگی خۆی خسته پاڵ دەنگی هەموو ئەو کەسانەی که له دژی کاولکاری و پێشێلکاری دۆڵی سماقان و ناوچەی سەرشیو ڕاوەستاون و بوێرانه له سەر داواکاری خۆیان ڕاوەستاون.

هەر لەو پیوندیەدا لاوانی گوندی دەرەوەران لە ناوچەی مەریوان بەسەردان کردنی خەڵکی خۆراگری سەرشیو لە دۆڵی سماقان پالپشتی خۆیان بۆ ژینگەپارێزانی ئەو ناوچە دەربری رایانگەیاندووە کە لە هەموو حالەتێکدا پاڵپست و پشتیوانی ئەوان دەبم.

ئەم چالاکییە لە ژێر ناوی”زبڵ مەڕێژن دار بنێژن سماقان سەیرانگایە نەک زبڵدان”بەرێوەچوو هەروەها لەم چالاکییەدا لەلایەن لاوانی گوندی دەرەوەرانە چەندین نەمام لە سیرانگایی سماقان چێنرا.

هەر لە پیوندی لەگەڵ پاڵپشتی خەڵکی ژینگە پارێزی نیشتمان چالاکانی ژینگەپارێزی شاری جوانرۆ پاڵپشتی خپیان بۆ خەڵکی ژینگە دوست و نیشتمان دوستی ناوچەی سەرشیوی مەریوان راگەیاند.

This slideshow requires JavaScript.