چالاکێکی سیاسیی کورد لە وڵاتی دانمارک، مەترسیی ڕادەستکردنەوەی لەسەرە

0
4433

هانا: بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە هانا، چالاکێکی سیاسیی کورد کە پێشمەرگەی یەکێک لە حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بووە و ئێستاش لە وڵاتی دانمارک داوای مافی پەنابەریی کردووە، بەهۆی ڕەدکرانەوەی دۆسیەی پەنابەرییەکی، مەترسیی ڕادەستکردنەوە بۆ ئێرانی لەسەرە.

گوڵاڵە کەریمی کە لە ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوییە لە لقی کوردستانیی حیزبی کۆمونیستی ئێران – کۆمەڵە وەک پێشمەرگە چالاک بووە و ماوەی ١١ مانگ لەو حیزبەدا وەک پێشمەرگە کاری کردووە، ساڵی ٢٠١٥ی زایینی بە مەبەستی وەرگرتنی مافی پەنابەری چۆتە وڵاتی دانمارک.

ئەو ئەندامەی کۆمەڵەی کۆمونیست- لقی کوردستان، مانگی مارسی ٢٠١٧، لێکۆڵینەوەی دۆسیەکەی ئەنجام دراوە بەڵام بەپێی وڵامێک کە لەو دواییانە بە دەستی گەیشتووە، پێیڕاگەیێندراوە کە دەبێ بە زوویی وڵاتی دانمارک بەجێ بهێڵیت.

لە بەشێک لە وڵامی پەناخوازیی ئەو ژنە چالاکە سیاسییە کوردەدا هاتووە: “بە هۆی ئەوەی کە لە ئێران کێشەی سیاسیتان نەبووە و کێشەکە دوای چوون بۆ ناو حیزبێکی سیاسی و سەربازی هاتۆتە ئاراوە، ئێوە دەتوانن بگەڕێنەوە ئێران و لەوبارەوە هیچ کێشەیەکتان نیە”.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پەنابەرێکی کورد بە ناوی دیاکۆ هاشمی، کە لە وڵاتی فینلاند، مافی پەنابەری پێدرابوو، دوای گەڕانەوە بۆ ئێران، لەلایەن بنکە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرا و لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست دا.

بەپێی ناسنامەی کۆماری ئیسلامی، لە ئەگەری گەڕاندنەوەی ئەو خاتوونە کوردەدا بۆ ئێران، مەترسیی گیانی لەسەرە و ژیانی پارێزراو نیە.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here