لە سویس ریفراندۆمێکی گرینگ لەسەر پرسی پەنابەران بەڕێوە دە چێت

0
5356

ڕاپورت: هێدی عارفی
بڕیارە ٢٤ی ٩ لە سویس ریفراندۆم بەڕێوەبچێ، ریفراندۆمەکە لەسەر ئەوەیە کە ئایا خەڵک دەنگ ئەدا بەوەیکە یارمەتیی سۆسیال بۆ پەنابەران رابگیرێ یان نا. دژبەرانی ئەو پرۆژەی راگرتن یان کەمکردنەوەی یارمەتیی کۆمەڵایەتییە(یارمەتیی سۆسیال) لەو باوەڕەدان ئەگەر پەنابەران زووتر ی زۆرتر یارمەتی بکرێن و پرۆسەی تێکەڵ بوونی کۆمەڵایەتی خێراتر بێ، پەنابەران زووتر دەتوانن لەسەر پێی خۆیان راوەستن. ھەتا ئێستا روون نیە کە ئەو پرۆژەیە دەنگی بەڵی یان نەخێر دێنێتەوە، بەڵام پێدەچێ زۆرینەی خەڵک دەنگی نەخێری پێ بدەن. لایەنگرانی کەمکردنەوەی یارمەتی دەڵێن، “تەنیا لە شاری زوریخ زیاتر لە ٥٠٠٠ (٥ هەزار) کەس ئقامەی نۆڕمالیان هەیە و تەنیا دەخۆن و دەخەون و ئەگەر یارمەتیی کۆمەڵایەتی بۆ نیوە کەم بکرێتەوە، ساڵانە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ دەگەڕێتەوە”. دیارە زۆربەی ئەندام پارلمانەکان دژی ئەو پرۆژەیەن. لە سویس بۆ پەسند کرانی ھەموو یاساکان دەبێ ریفراندۆم بەڕێوە بچێ و راستەوخۆ خەڵک یاساکان دادەنێن. ساڵی ٢٠١٦ ی زایینی ١٣ جار ریفراندۆمی گشتی لە وڵاتی سویس بەڕێوە چوو. یەکێک لەو یاسایانەی کە ساڵی ٢٠١٦ ریفراندۆم دەنگی بەڵێی پێدا ئەوە بوو کە ئەو پەنابەرانەی دوای ساڵی ٢٠١٦دێنە سویس لە ماوەی ٣ بۆ ٦مانگدا پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکەیاندا بکرێ و وڵامی ئەرێ یان نەخێر وەربگرن، لە کاتێکدا پێشتر ئەو پرۆسەیە چەندین ساڵی دەخایاند.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here