مەترسی دیپۆرت كردنەوەی ژنێكی كورد و منداڵەکه ی لە وڵاتی دانمارك لە ئارا دایە

0
3586

هانا: خاتوو سەبری ئیبراھیمی ناسراو بە “گوڵستان” لە لایەن پۆلیسی دانمارك بۆ كەمپی “شێرلسمارک” گوازراوەتەوە و مەترسی دیپۆرت كردنەوەی بۆ ئێران لە ئارادایە.

 

گوڵستان ئیبراھیمی كە ماوەی 6 ساڵە لە وڵاتی دانمارك دەژیت و داوای پەنابەرایەتی ناوبراو لە لایەن كاربهدەستانی وەزارەتی كۆچبەران ڕەد كراوە ، لە ئەگەری دیپۆرت كردنەوەی بۆ ئێران گیانی دەكەوێتە مەترسییهوە.

لەو پێوەندییە دا ماڵپەڕی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دانمارک بڵاوی کردۆتەوە کە خاتوو گوڵستان پاش یەك ساڵ لە ھاتنی بۆ وڵاتی دانمارك لە گەڵ دارا رۆستەمی پێشمەرگە و ئەندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ژیانی ھاوبەشی پێك ھێناوە و بەرھەمی ئەو ژیانە منداڵێكە.

دارا رۆستەمی دەوڵەتی دانمارك و پۆلیسی ئەو وڵاتە لە بەرامبەر گیانی خێزانی بە بەرپرسیار دەزانێت.

دارا رۆستەمی ماوەیەكی زۆر لە ناو رێزەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێراندا پێشمەرگە بووە و پاش ھاتنی بۆ دەرەوەی وڵات ئەندامێكی دڵسۆز و چالاكی حیزب لە وڵاتی دانمارك بووە كە بەردەوام بەشداری چالاكیەكانی حیزبی و نەتەوەیی كردووە.

دارا رۆستەمی ھاوسەری خاتوو گوڵستان داوا لە ھەموو رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و چالاكانی سیاسی دەكا كە لە بەرامبەر ئەو حوكمە نا عادیلانه ی وزارەتی كۆچبەران ناڕەزایەتی خۆیان نیشان بدەن و یارمەتیدەری بنەماڵە و خێزانی ناوبراو بن.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here