پەنابەرێکی خۆرهەڵاتی لە کەمپێکی دانمارک و بە هۆی سەنگکوب کردن مرد

0
8718

هانا: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە “هانا”، پەنابەرێکی کوردستانی ڕۆژهەڵات کە ماوەی ساڵێک بوو لە وڵاتی دانمارک، داوای پەنابەری کردبوو لە ناو کەمپدا مردووە و دوای دوو ڕۆژ بە مردنی زاندراوە.

سەرچاوەیەکی هەواڵ بە “هانا”ـی ڕاگەیاند، ئەمشەو، دووشەممە 26ی سەرماوەز و دوای ئەوەی کە دوو ڕۆژ بەسەر مردنی یۆنس موراد،ی لەدایک بووی 1985ی زایینی و خەڵکی “هەریر”ی سەر بە کرەند لە پارێزگای کرماشان، تێپەڕیوە، کەسانی ناو کەمپەکە بە مردنی ناوبراویان زانیوە و پۆلیسیان ئاگادار کردۆتەوە و ئێستا تەرمەکەی ڕاگواستراوە.

دەگوترێ هۆکاری مردنی ئەو پەنابەرە، خواردنەوەی مادە ئاوکۆڵیەکان و کێشانی تریاک بە شێوەی هاوکات بووە.

ئەو پەنابەرە کوردە، ماوەی ساڵێک بوو لە وڵاتی دانمارک داوای پەنابەر کردبوو و وڵامی نەرێنی وەرگرتبوو و لە کەمپی هەنست هوڵمە دەژیا.

دەگوترێ بە هۆی ئەوەی کە زۆر کات لە ماڵەکەی خۆی نەماوەتەوە، کەس هەستی بە مردنی نەکردووە و وازاندراوە کە دیسان لە ماڵ نیە بەڵام بۆنی جەستەی بێ گیانی وایکردووە، کەسانی ناو کەمپەکە بە مردنی ئەو گەنجە کوردە بزانن.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here