نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری خنکانی پەنابەرانی ئەمساڵی بڵاو کردەوە

0
4125

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری خنکانی پەنابەرانی لە دەریای ناوەڕاست بڵاو کردەوە، کە بەو پێیە لە ئەمساڵدا ٧٢٠٠ پەنابەر لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاستدا خنکاون.

نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لە وڵاتانی ئەوروپایی کرد ڕێگایەکی یاسایی بۆ پەنابەران بدۆزنەوە، ناچار نەبن پشت بە قاچاخچیەکان ببەستن، کە رۆژانە ٢٠ کەس لە ئاوەکاندا خنکاون.

هاوکات ڕێکخراوی نێونەتەوەیی “پەنابەری” ڕایگەیاند ئەمساڵ ٣٦٠ هەزار پەنابەر خۆیان گەیاندۆەتە وڵاتانی ئەوروپایی، کە بەشی زۆربەیان لە وڵاتانی ئیتالیا و یۆنانەوە گەیشطوونەتە ئەورووپا.

بە گوێرەی ئامارەکان لەسەدا ١٤ ی ئەو پەنابەرانەی ڕۆژانە لە دەریای ناوەڕاستەوە روو لە وڵاتانی ئەوروپا دەکەن گیانیان لەدەستداوە.

بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئەو ڕێژەیە زیادیکردووە کە بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی پەنابەران، ساڵی ڕابردوو سێ هەزار و ٨٠٠ پەنابەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون.

کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: “لە دواین ڕووداوی گیان لەدەستدانی کۆچبەراندا ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو دوو بەلەمی چوپ لە نزیک کەناراوەکانی ئیتاڵیا نقمبووە و بەهۆیەوە ١٠٠ پەنابەر خنکاون”.

ویلیەم سپیندلەر وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: “بەهۆی خراپی کەشوهەواوە ژمارەی گیان لەدەستدانی پەنابەران چەند قات زیادی کردووە”.

سپیندلەر راشیگەیاندووە: “قاچاخچیەکان سەرەڕای خراپیی کەشوهەوا، لە یەک کاتدا هەزاران پەنابەر رەوانەی ناو دەریاکان دەکەن و تیمەکانی فریاکەوتن ناتوانن سەرجەمیان لە خنکان ڕزگار بکەن”.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here