ئەمڕۆ ڕۆژى جیهانیى پەنابەرانە

0
5578
Refugees and migrants cross the border from Greece into Macedonia, near the village of Idomeni, Greece, 24 August 2015.

زیاتر لە 22 ملیۆن کەس لە جیهاندا بوون بە پەنابەر
بەروارى 20 حوزەیرانى هەموو ساڵێک ڕۆژى جیهانى پەنابەرانە کە بە بڕیارێکى نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەروارى چوارى کانونى یەکەمى ساڵى 2000 ەوە بە فەرمى ناسێنراوە.
لەگەڵ یادکردنەوەى ئەم بۆنەیەدا لەسەرتاسەرى جیهاندا کە بەمەبەستى دەربڕینى پشتگیرى و هاوسۆزیە بۆ سەرجەم پەنابەرانى جیهان ، کۆمسیۆنى باڵاى پەنابەرانى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ئامارى پەنابەران و ئاوارە ناوخۆیەکان لە جیهاندا بڵاوکردەوە.
بەگوێرەى ئەو ئامارە تا کۆتایى ساڵى 2016 ، ژمارەى پەنابەران لە سەرتاسەرى جیهاندا گەشتۆتە 22 ملیۆن و 500 هەزار کەس کە پێکەوە لەگەڵ ئەو کەسانەى ناچاربوون ماڵوحاڵى خۆیان جێ بهێڵن کە بەشى زۆریان ئاوارەى ناوخۆین گەشتۆتە 65 ملیۆن و 600 هەزار کەس.
ئەوەى جێگەى نیگەرانى ڕیکخراوەکانى داکۆکیکارە لە مافى پەنابەران لە جیهاندا کە سەرەڕاى زیادبونى بێشومارى پەنابەران ، هاوکاریە مادیەکان بۆ پشتگیریکردنى پەنابەران و ئاوارەکان ڕووى لە کەمى کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا ، ووڵاتان بەردەوامن لە سیاسەتە توندەکانى وەک دیپۆرتکردنەوە و پۆڵینکردنى کۆچبەران بەجۆرێک ووڵاتێکى وەک ئوسترالیا بەردەوامە لە سیاسەتى گرتن و گێڕانەوەى کۆچبەرانى دەریایى قاچاخ بۆ ئەو ووڵاتەى کە لێوەى هاتوون و ڕاستڕەوەکانى ئەوروپاش بەبەردەوامى هەڕەشەى گرتنەبەرى ڕێوشوێنى توند دەکەن لە بەرامبەر پەنابەراندا.
سەبارەت بە شوناسى نەتەوەیى پەنابەران و ئاوارە ناوخۆیەکان لە جیهاندا ، سوریا بە پلەى یەکەم دێت بۆ هەبوونى زۆرترین پەنابەر و ئاوارەى ناوخۆیى لە جیهاندا لە پاش سوریاش ووڵاتانى ترى وەک ئەفغانستان و عێراق دێن.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here