چالاکێکی سیاسیی کورد لە بولغارستان، مەترسی ڕادەستکرانەوە بە ئێرانی لەسەرە

0
8278

هانا: بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە هانا، حکومەتی بوڵغارستان بڕیاری داوە چالاکێکی سیاسی کورد کە ساڵیانێک پێشمەرگە بووە و دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران چەکی لە شان بوە، ڕادەستی حکومەتی ئێرانی بکاتەوە.

خەبات جەهانگیری موقەدەم خەڵکی شاری سنە کە ماوەی ١١ ساڵ پێشمەرگە بوە و پاشان ڕووی کردۆتە هەندەران ئێستاکە دوو مانگە لە وڵاتی بوڵغارستان دەستبەسەر کراوە  و بڕیارە حکومەتی بوڵغارستان ڕادەستی ئێرانی بکاتەوە.

ئەو چالاکە سیاسیی کوردە داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات تا بە هانایەوە بچن و لە مەرگ ڕزگاری بکەن.

ئیمەیلی پارێزەری ئەو چالاکە سیاسیی کوردە بەم شێوەیە: dzhon.botros@gmail.com

 

 

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here