چالاکێکی سیاسیی کورد لە وڵاتی فینلاند مەترسیی جیددیی گە ڕێندرانه وه بۆ ئێرانی لەسەرە

0
3923

هانا: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی پەنابەران، عەبدوولقادر (ئاسۆ) نەزاکەت، چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت لە وڵاتی فینلاند، سەرەڕای هەوڵی زۆری کوردستانیان بۆ پێشگرتن لە ڕادەست کرانەوە و گە ڕێندرانه وه  ئەو چالاکە سیاسییە کوردە لەلایەن وڵاتی فینلاندەوە بۆ ئێران، تا ئێستاش مەترسیی جیددیی گە ڕێندرانه وه بۆ ئیرانی لەسەرە و فەرمانگەی پەنابەرانی ئەو وڵاتە تا ئێستاش لەسەر هەڵوێستی خۆی سوورە و ئەوەش بەواتای لە مەترسیی مەرگدا بوونی ئەو چالاکە سیاسییە کوردەیە.

“عەبدلقادر نەزاکەت”، ناسراو بە “ئاسۆ” ڕۆژی سێشەممە، ۲۳/٠٥/۲۰۱۷ ، دوای ڕەت کرانەوەی دۆسیەی پەنابەرییەکەی، بۆ یەکەم جار لەلایەن پۆلیسی فینلاند، دەست بەسەر کراوە و بەرەو فڕۆکەخانەی پێتەختی فینلاند ڕەوانە کراوە بەڵام دوای هەوڵی خۆ کوشتنی ئەو پەناخوازە سیاسییە کوردە،، پرۆسەی گەڕاندنەوەی بۆ کاتێکی دیاری کراو ڕاوەستا. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە “هانا”ـێ ڕاگەیاند، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۱۲/٠٦/۲۰۱۷، جارێکی تر هەوڵی ناردنەوەی ناوبراو دەستی پێکردەوە، بەڵام بەهۆی خۆڕاگریی ئاسۆ نەزاکەت لە هەمبەر گەڕانەوە بۆ ئێران بە هۆی مەترسیی گیانی، پۆلیسی وڵاتی فینلاند جیا لە ئەشکەنجەی ڕۆحی، ئەشکەنجەی جەستەیی ئەو چالاکە سیاسییە کوردەیان داوە و ئێستا ناوبراو لە بەندیخانەی مێتسەلە بەندکراوا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە “هانا” گەیشتووە، ئاسۆ نەزاکەت ئەندام و بەرپرسی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلانده و لە ئەگەری گەڕێندرانەوەی بۆ ئێران مەترسیی گیانی لە سەرە.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here