به پاره‌ی ئه‌و تابلۆیانه‌ی منداڵه ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان له كەمپه‌كانی باشووری كوردستان كێشاویانن، رێكخراوی دۆستایه‌تی كوردی – ژاپۆنی بڕیاریداوه پڕۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵی بۆ په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان ئه‌نجامبدات.
رێكخراوی دۆستایه‌تی كوردی – ژاپۆنی، له مانگی شوباتی 2016 سه‌ردانی كه‌مپی ئاواره و په‌نابه‌ره‌كانی كرد له باشووری كوردستان و پێدوایستییەكانی دروستكردنی تابلۆی به‌خشییه منداڵه‌كان، دواتریش هه‌ر تابلۆیه‌كی به بڕی 5 هه‌زار دینار له منداڵه‌كان كڕییه‌وه. ئێستا رێكخراوه‌كه له ئینتەرنێت تابلۆی منداڵه‌كانی داناوه بۆ فرۆشتن و بڕیاریداوه به داهاتی ئه‌و تابلۆیانه پڕۆژه‌یه‌ك بۆ ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان ئه‌نجامبدات.
وه‌كاس چۆلاك، سكرتێری رێكخراوه‌كه كه باره‌گای سه‌ره‌كییان له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆنه به تۆڕی میدیایی رووداوی گوت “ئه‌گه‌ر داهاتی فرۆشتنی تابلۆكان زۆر بوو، ئه‌وا كێڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵی له یه‌كێك له كەمپه‌كانی باشووری كوردستان دروست ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان له‌و كێڵگه‌یه كاربكه‌ن و ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی بۆ خۆیان، ببێته هۆكارێكیش بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ له باشووری كوردستان” گوتیشی “ئه‌گه‌ر داهاته‌كه كه‌م بوو، پڕۆژه‌یه‌كی بچووك بۆ منداڵانی كه‌مپه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین”.
رێكخراوی دۆستایه‌تی كوردی – ژاپۆنی ساڵی 2009 دامه‌رزاوه و چه‌ند ژاپۆنی و كوردێك له رێكخراوه‌كه‌دا ئه‌ندامن، مه‌به‌ستیانه له رێگه‌ی كاره‌كانی رێكخراوه‌كه‌وه دۆستایه‌تی له نێوان كورد و ژاپۆنییه‌كان دروست بكه‌ن و هه‌ردوولا هاوكاری یه‌ك بكه‌ن. كینۆشیتا، كه‌سایه‌تی ژاپۆنی سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌یه و 12 ئه‌ندام په‌رله‌مانی ژاپۆن و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كوردستانیش له رێكخراوه‌كه‌دا ئه‌ندامن.