وڵاتی ڕۆمانی بڕیارێکی قورسی بۆ بەختیار ئیبراهیمزادە و ناهید فەرامەرزی دەرکردوە

0
6440

هانا: دوو پەنابەری سیاسی کورد بەختیار ئیبراهیم زادە و ناهید فەرامەرزی لە دوای ئەوەی دادگای ڕۆمانی بە فەرمی بە بێتاوانی ناسیون ، بەڵام بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت لەو وڵاتەدا بە شێوەی دەستبەسەری بمێنەوە .

لە دوای ئەوەی ئەو دووکەسە لە ساڵ 2015دا لە ئاوەکانی زەریادا ڕێگەیان ون ببو لە ڕۆمانی گیرسانەوە و لە وڵاتە بەزۆر پەنجەمۆریان پێکراوەو دوای ماوەێیک دەستبەسەری تیمێکی 8 کەسی بە سەر پەرەشتی کەسێک هاوناوی بەختیار ئیبراهیم بەشێوە نایاسایی لەو وڵاتە دەردەکەون ، بەختیار ئیبراهیمزادەوە هاوژینەکەی بەناوی ناهید فەرامەرزی تاوانبار دەناسرێت و هەرچەن ناوبراو خۆی گەیاندبوە وڵاتی نوروێژ بەڵام چونکا لە ڕۆمانی پەنجەمۆری پێکرابوو دیپۆرتی ڕۆمانی کراونەتەوە و لە دوای ۷٥ ڕۆژ زیندانی و ئێستاش دەستبەسەری ، بەپێی یاسای 263ی بەندی 1 و بە پاڵپشتی یاسای 16و بەندی 1 ی دادگای ڕۆمانیا بەختیار و ناهید بە بێتاوان ناسراون

و بە پێی یاسای دووبلین دەبێت ئەم دووکەسە وەک پەنابەر مامەڵەیان لە گەڵ بکرێت و مافی پەنابەرییەتی وەرگرن ، کەچی وڵاتی ڕۆمانیا ناچاریان دەکات دوو ساڵ بەبێ ئەوەی هیچ ئاسانکارییکیان بۆ بکات و هەلی کار و ژیانیان بۆ دابین بکات ، دەبێت ڕۆژانە خۆیان بە بنکەی پولیس بناسێنن و خۆشیان خۆیان بژێنن .کە ئەم بڕیارە لە گەڵ هیچ یەک لە یاسا نێونەتەوەییەکاندا نا گونجێ و دوورە لە یاسای کۆمەڵگای دوبلین و پێشێل کردنی ئاشکرای مافی پەنابەرییەتی و ماف مرۆڤیشە .

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here