ژمارەیەک کۆچبەرى عێراقى دیپۆرت دەکرێنەوە

0
1072

هانا:حکومەتى پاپانیوگینیا بڕیارى کۆتایى لەسەر دیپۆرتکردنەوەى 60 پەناخوازى ئەو وڵاتە داوە کە لە ناویاندا ژمارەیەک کۆچبەرى عێراقى هەیە.

بەگوێرەى زانیاریەکانى ماڵپەرى ئاژانسى فەرمى ڕادیۆ نیوزلاند ، هەرچەندە زۆربەى ئەو کۆچبەرانە بەڕەگەز ئێرانین، بەڵام بەشێکیشیان خەڵکى وڵاتانى عێراق و پاکستان و نیپاڵ و سۆماڵ و چەند وڵاتێکى ترن.

بەرپرسێکى باڵاى کۆچى حکومەتى پاپانیوگینیا ڕایگەیاند ئەو کۆچبەرانە نەیاتوانیوە بیسەلمێنن کە پەنابەرن و بەوەش دۆسیەکانیان ڕەتکراوەتەوە، بۆیە هیچ بنەمایەکى یاسایى بۆ مانەوەیان لەو وڵاتە نیە. هاوکات، ئەو بەرپرسە داواى لەو کۆچبەرانە کرد کە گەڕانەوەى خۆبەخشانە بۆ ووڵاتەکانیان هەڵبژێن.

کۆچبەران و پەنابەرانى دوورگەى مانوسى پاپانیوگینیا و ناورۆ ئەو کەسانەن کە پێشتر ویستویانە بە قاچاخ و لەڕێگەى زەریاوە خۆیان بگەیەننە ئوسترالیا بەڵام لەلایەن هێزە دەریایەکانى ئوسترالیاوە دەستگیرکراون و ڕەوانەى کەمپەکانى ئەو دوو ووڵاتە دوورگەییە کراون. بەوەش، هەرگیز ڕێگەیان پێنادرێت داواى مافى پەنابەرێتى لە ئوسترالیا بکەن.

خراپىی بارودۆخى ئەو کۆچبەرانەش لەو دوو دوورگەیە بۆتە جێگەى نیگەرانىی ڕێکخراوەکانى داکۆکیکار لە مافى پەنابەران و بەندکردنیان لەو دوو دوورگەیە بە پێشێلکاریەکى ئاشکراى مافى مرۆڤى دەزانن.

Comments

comments

‎وه‌ڵام بده‌وه‌