دهوڵهتی ئاڵمان رایگەیاند كه 30 هەزار پەنابەر ڕەوانەی وڵاتەكەیان دەكەنەوە كە تائێستا مافی پەنابەرێتیان وەرنەگرتووەو لە بەرنامەشیاندایە 60 هەزار پەنابەری دیكەش دیپۆرتبكەنەوە.
ئەنگێلا مێركێڵ راوێژكاری وڵاتی ئاڵمان ئاشكرایكرد، 30 هەزار پەنابەر كە تائێستا مافی پەنابەرێتیان پێنەدراوە رەوانەی وڵاتەكانیان دەكەنەوە ئەوە جگە لە هەوڵدان بۆ دیپۆرتكردنەوە 60 هەزار پەنابەری دیكە بۆ وڵاتەكانیان ئەویش لە چوارچێوەی بەرنامەی وڵاتانی ئەوروپا بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پەنابەران.
ماڵپەری (سنورەكانی ئەوروپا – Frontex) رونیكردەوە لەماوەی ساڵی رابردوودا زیاتر لە ملیۆنێك و 800 هەزار پەنابەر گەیشتوونەتە وڵاتانی ئوروپا، هاوكات وەزارەتی ناوخۆی ئاڵمان گەورەترین ژمارەی پەنابەر لەسەر ئاستی وڵاتانی ئوروپا روویان لەو وڵاتە كردوە كە زیاتر لە ملیۆنێك پەنابەر دەبێت، ئەوەش گەورەترین شەپۆلی كۆچكردنە لەدوای جەنگی دووەمی جیهانیەوە.