کوشتنی ئەسبی کاسبکاران و زەوتکرانی بارەکانیان

0
1217

ژینگەوان: هێزە چەکدارەکانی هەنگی سنووری حکومەتی ئێران لە ناوچەی سەردەشت، کۆڵبەران و کاسبکارانی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولە و لەئاکامدا چەند سەر ئەسبیان کووشتوە.

بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی”هەنگاو”، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٧ی خەزەڵوەر، هێزەکانی هەنگی سنووریی ئێران لە ناوچەی ئالانی سەردەشت تەقەیان لە کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد کردووە.

هۆی ئەم تەقەکردنەوە ٧ سەر ئەسبی کۆڵبەرەکان کوژراوە.

هەروەها ١٣ سەر ئەسبی کۆڵبەران بە کەل و پەلەکانیانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.