چالاکی خۆێندکارانی زانکۆی مەریوان بۆ پشتیوانی زرێبار

0
1637

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان هەڵوێستی خۆیان بەرانبەر بە ساز کردنی پاڵاوگەیەکی نەوت لە نزیک گۆلی زرێبار راگەیاند.

بۆ ئاگادار بوون لە نۆێتەرین هەواڵە ژینگەیەکانی کوردستان سەردانی تەلەگرامی ژینگەوان بکە.

ڕۆژی دووشەممە ٢٤رەشەمەی ٢٧١٦ی کوردی خۆێندکارانی زانکۆیی پەیام نووری مەریوان کە هاوکات بە بوونەی ساڵیادی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە رێورەسمێکی بە شکۆیان بەرێوە برد، نارەزایەتی خۆیان بە نسبەت ساز کردنی پاڵاوگە لە دەشتی بێڵوو راگەیاند، ئەو خۆێندکارانە بە بەرز کردنەوە دروشمی” ئەگەر زرێبار نەپارێزین سبەی دەبێ شین گێری بۆ بکە” هەروەها بە کوتنەوەی درووشمی”ئەم ووڵاتە تەنیا زرێوارێکی هەیە، پێویستە بەهەموومانەوە بی پارێزین”بەوشێوەیە ناڕەزایی خۆیان بەرز کردەوە.

ماوەی زیاتر ٧ مانگە کە بریاری ساز کردنی پاڵاوگە لالەیەن ناوندەکانی حکومەتەوە درچووە، کە خەڵکی ناوچەی مەریوان بەتایبەت چالاکانی ژینگەپارێزی ئەو، ئەنجۆمەنی سەوزی چیا نارەزایەتی خۆیان بە نسبەت ئەم کارە کە هۆکاری لە ناو چوونی گۆلی زرێبارە راگەیاندووە، ئەنجۆمەنی سەوزی چیا رایگەیاندووە کە ساز کردنی پاڵاوگە بۆ ئێمە خەڵکی مەریوان هێڵی سوورە.

جێگایی ئامازەیە کە حەوتووی رابرداا کە مۆهەندیس و کرێکارانی ئەم پەڵاوگە بۆ دەسپێکی کاری ئەم پاڵاوگە هاتە بوونە شۆێنی ناو براو لەلایەن خەڵکی ئەو ناوچە با تایبەت خەڵکی ئاوایی بێڵوو کرژی ئاڵۆزی هاتە ئاراوە.