ژینگەوان: لاوانی ژینگەپارێزی گوندی نییەر لە ناوچەت ژاوەرۆی سنە لە هەڵمەتێکی ژینگە دوستانەدا دەیان نەمامیان لە رۆژی سرووشتدا چاند.
بەپێی هەواڵی ناوەندی ژینگەوان، رۆژی ١٣ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی خەڵکی ژینگەپارێزی ئاوایی نییەر لە چالاکییەکی بێ وێنەدا بە بۆنەی رۆژی سرووشت دەیان نەمامی ئەرغەوانیان لە دەورووبەری گوندی نییەر چاند.
شایانی باسە کە لەم رۆژەدا لەلایەن لاوانی ئەم گوندەوە توورەکەی زبڵ بە سەر سەرجەم گەشتیاران کە لەم رۆژەدا روویان لەم ناوچە کردبوو بەڵاو کردەوە.
لە هەڵمەتێکی هاوشێوە بە مەبەستی بووژانەوەی سرووشتی پارکی گەشتیاری ئاویەری سنە کە ساڵی رابردوو چەندین جار لەلایەن دژمنانی ژینگەی کوردستانەوە کرایە ئامانج و ئاگری تێبەردرا، لەلایەن ئەندامان و لایەنگرانی دامەزراوەی زاگرۆس لە شاری سنە بە دەیان نەمامی بەروو لە ئاویەری سنە چێنرا.