ژینگەوان: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ژینگەوان لە شاری مەریوان، شارەوانی شاری مەریوان لە پیلانێکی نۆێی خۆییدا، دوایی ئەوەی کە خەڵکی ناوچەی سماقان رازی بە زبڵدان کردنی دۆڵی سماقان لە ناوچەی سەرشیوی مەریوان نەبوون، دیهەوێت بە کۆ نەکردنەوەی زبڵ و پاشماوەکانی شاری مەریوان خەڵک ئەو ناوچە بە گژ یەکدا بدات.
هەواڵنێری ژینگەوان لەو پیوندیەدا رایگەیاند: تا ئێستا کە وەعدە و بەڵێنیە درۆیەکانی بەرپرسان و شارەوانی بۆ هەموو خەڵکی ناوچە روون بوونەتەوە هیچ کەس لە خەڵکی ناوچەی سەرشیو ئامادە نییە کە ناوچەی سماقان وەک شۆێنی زبڵ و پاشماوەکانی مەریوان و سەوڵاوا… دیاری بکرێت شارەوانی دیهەوێت لەم کاتەدا کە رێژەیەکی یەکجار زۆر گەشتیار روویان لە مەریوان کردووە بەو تەرفەندە خەڵکی مەریوان ناوچەی سەرشیو رووبەرووی یەک باکاتەوە وایی نیشان بدات کە کاتێک ئەوان رێگا نادەن ئێمەش زبڵەکان کۆ ناکەینەوە ئەم کێشە لە کۆڵ خۆیان بکەنەوە.
ماوەی زیاتر لە دە ڕۆژە زبڵ و پاشماوەکانی نێو شاری مەریوان کۆ نەکراوەتەوە ئەمەش لایی هاوەڵاتیان نگەرانی دروست کردووە، شارەوانی شاری مەریوانیش بەم کارەی دیهەوێت کێشەکە کە خۆیی داهێنەر و چارەسەرکەریەتی بە گەردەنی خەڵکی سەرشیو بخات بە جۆرێک مەسەلەی سماقان سیاسی بکات بۆ دەست ئاواڵا بوونیان بۆ سەرکۆتی خەڵک.
جێگایی ئاماژەیە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لەگەڵ بەرپرسانی شارەوانی مەریوان لە مەڕ ئەم مەسەلە کۆبوونەوەتەوە، کە تا ئێستا ئەنجامەکەی وەڵامدەر نەبووە.
بەپێی ئەو زانیاریانە دەست ماڵپەری ژینگەوان کەوتوون لەم کۆبوونەوەدا لەگەڵ ئەنجۆمەنی سەوزی چیا داوا کراوە کە خەڵکی گوندی ئەسراوا رزای بکەن کە سەر لە نۆێ زبڵەکانی شاری مەریوان لەو شۆێنە خاڵی بکەن.
شارەوانی شاری مەریوان کە پێشتر زبڵ و پاشماوەکانی شاری مەریوان و سەوڵاوایی لە نزیک گوندی ئەسراوا خاڵی دەکرد بە هۆی جێ بە جێ نەکردنی رێ و شۆێنێکی گونجاو هەروا نەبوونی مکانیزمێکی دروست بۆ ئەو شۆێنە چەندین جار تۆشی تێکەڵچوون لەگەڵ خەڵکی ئەم گوندە بوون.