رێگری ناوەندە حکوومەتیەکان لە بەرێوەچوونی چالاکی ژینگەپارێزی لە شار بانە

0
1061

بەپێی هەواڵی ناوەندی ژینگەوان، ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی شاری بانە کە لە ماوەی رابردوودا بە مەبەستی بووژاندنەوەی ژینگە ناوچەی گەشتیاری سڵێمانبەگ لەو شارەدا رێک خستەبوو لەلایەن فەرمانداری ئەو شارەوە پێش بە بەرێوە چوونی گیرا.

ئەم چالاکیە کە لەلایەن ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژینەوە رێکخرا بوو، تەنیا بەمەبەستی بووژانەوەی ژینگەی ئەو ناوچە بوو کە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا هەر ڕۆژە بە بیانوویەک لەلایەن کەسانی سەر بە حکوومەتەوە ئاگری تێبەرداراوە.

شایانی باسە فەرمانداری شاری بانە راگەیاندووە کە کۆبوونەوەی خەڵک بە هەر بۆنە و رێورەسمێکەوە قەدەغەیە لە ئەگەری بەرێوە بردنی ئەم چالاکیە دەستبەسەر و دەدرێنە مەحکەمە.

ئەنجۆمەنە ژینگەپارێزیەکان هەر ساڵە بە بەرێوە بردنی چەندین چالاکی جۆرواجۆر بۆ بووژانەوەی ژینگەی کوردستان بەروو پێشوازی ساڵی تازە دەچن کە هەر ساڵە و بە بیانوویەک لەلایەن ناوەندەکانی حکوومەتەوە پێشیان پێ دەگیرێت.