بڵاو بوونەوەی فیلمی ئازاردانی ئاژەڵان لە ناوچەی پیرانشار نارەزایەتی چالاکانی ژینگەپارێزی کوردستانی لێکەوتەوە

0
1824

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، بڵاو بوونەوەی کۆرتە فیلمێک لە ئازاردانی ئاژەڵان لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکاند نارەزایەتی ژینگەپارێزان، چالاکانی ژینگەپارێزی ڕۆژهەڵاتی لێکەوەتەوە.

لە چەند ڕۆژ رابردوودا کە فیلمی ئازاردانی رێوییەک لەلایەن چەند هاوڵاتی گۆندی شختانی سەر بە شاری پیرانشار کە تێیدا بە شێوەیەکی دوور لە ئەخڵاقی هەر مرۆڤێکی خاون هەست و بەزەیی لاشەی ئەو ئاژەڵە بە زندوویی تیکە تیکە دەکەن.

بڵاو بوونەوەی ئەم فیلمت لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان رووبەری نارەزایەتی بەشێکی زۆر لە چالاکانی ژینگەپارێزی کورد بوویەوە تا رادەیەک کە بەشێکی بەرچاو لە ئەنجومەنە ژینگەپارێزیەکان لەم راستادا راگەیەندراویان بڵاو کردووە، داوایان لە بەرپرسان کردە بوو کە بکرانی ئەم کردەوە بدرێنە دادگاە.

جێگایی ئاماژەیە کە لەم راستادا تا ئێستا سێ کەس لە هاوڵاتیانی گۆندی شختانی ناوچەی پیرانشار دەسبەسەر کراون، فەرمانداری پیرانشار رایگەیاند کە لە کەمتەرین کاتدا ئەم کەسانە دەرێنە دادگا حکومیان دەدرێد.

بە سەرنج دان بە یەک بوونی ژێدەری ژیانی هەموو بوونەوەرەکان، کە لە سەر بنچینەیەکی یەکسان پێکهاتوون؛ و بە تێپەڕکردنی قۆناغەکانی تەکاموڵ گۆڕدراون و بە سەرنجدان بەوەی کە هەموو گیانلەبەرەکان مافی سورووشتی خۆیانیان هەیە و هەر ئاژەڵێکیش مافی تایبەتی خۆی هەیە، بە دڵنیاییەوە پێشێلکردنی یاساکان و تەنانەت بێ ئاگایی لەم یاسا سورووشتیانە کارەساتگەلێکی گەورە بە نیسبەت، لە ناوچوونی ژینگە بە دوای خۆیدا دەهێنێت هەر وەها کە ئەم لە ناوچوونانە ڕوویان داوە و بەردەوام مرۆڤەکانیش زۆرتر بەرەو توندوتیژی بەرامبەر بە ئاژەڵان هان ئەدرێن.

دەبێت ئاگامان لەوە بێت کە پێکەوە ژیانی بوونەوەرەکان، هێمایەکە بۆ مرۆڤ کە دان بە مافی ژیانی بوونەوەرانی تردا بنێت. بە دڵنیاییەوە ڕێزلێنانی مرۆڤ لە ئاژەڵ، کەمتر و جیاواز لە ڕێزلێنانی مرۆڤ لە مرۆڤ نییە.

photo_2016-12-18_13-42-45

photo_2016-12-18_13-42-52