ئەگەری بوونی ئانفلۆئانزای باڵندە لە گۆلی زرێبار هەیە

0
972

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، لە ماوەی چەند حەوتووی رابردوودا ویرووسی ئانفلۆئانزای باڵندە بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە شارەکانی ئێران بە تایبەت شارەکانی شۆماڵی ئێران کردووە، لەم ناوەشدا ئەگەری بوونی ئەم ویرووسه‌ لە گۆلی زرێبار بە دی دەکرێت.

لە بەدواداچوونی تیمی باڵندەبینی ئەنجۆمەنی سەوزی چیای مەریوان، دیتنی چەند نموونەی گۆماناوی لە گۆلی زرێبار و ئاگادار کردنی بردنی نمونەکان بۆ ئیدارەی گشتیی ژینگەی ئەو شارە ئەگەری بوونی ویرووسی ناو براو لەو گۆلە دەکرێت.

شایانی باسە کە ئەم ویرووسه‌ لەلایەن ئەندامانی تیمی باڵندەبینی چیاوە لە سێ باڵندە بەدی کراوە و گۆمانی زۆره‌ ئەو ویرووسه‌یان هەبێت، بەڵام تا ئێستا لەلایەن ناوەندی ژینگەی ئەو شارە وڵامی ئەوەی کە ئەو سێ باڵندە ویرووسه‌كه‌یان هەیە یان نا نەهاتووەتەوە.

ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە شاری مەریوان لە بڵاو کراوەیەکدا داوای لە خەڵکی ناوچەکە و گەشتیارانی زرێبار کردووە، لە ئەگەری رووبەرووبوونەوە لەگەڵ ئەو باڵندانەی کە نیشانەی ئەو نەخۆشیانەیان لێ بەدی دەکرێت خۆیان لە نزیک بوونەوە لێیان بپارێزن.

ویرووسی ئانفلۆئانزای باڵندە یەکێ لە نەخۆشیە مەترسیدارەکانه‌ کە سەرەتا لەلایەن مریشک دارە سەنعەتیەکانەوە بە باڵندەکان گەیشتووە، کە لە ئێران بە هۆی راوی لە رادەبەدەری باڵندەکان و هەروەها نەبوونی رێکارێکی گۆنجاو لە زۆربەی ئەو شارانە کە گۆل یان تاڵاویان لێیە مەترسی بوونی ئەم وایرووسە لە ئارادایە.

لە ئێستادا لە ۱۳ وڵاتی ئورووپای ئەم ویرووسه‌ بوونی هەیە.

ویرووسی ئانفلۆئانزای باڵندە بۆ یەکه‌م جار هاوشێوەی ئانفلۆئانزای خووکی یان مانگا لە دامداریەکانەوە بۆ ژینگە مرۆڤەکان گواسترایەوە.