ڕێکەوتی 29ی بەفرانبار، لە ڕۆژژمێری ئێراندا وەکوو رۆژی هەوای پاک ناودێر کراوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، بە بۆنەوە، ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکانی کوردستان خۆرهەڵات چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبەن.
لەم نێوانەدا کۆمەڵێک لە ئەنجومەنەکانی کوردستان داوایان کردووە کە هاووڵاتییانی کورد لەو رۆژەدا کە دەکاتە سبەینێ سێ شەممە، ماشێنی خۆیان نەبەنە دەرەوە و بۆ هاتوچۆ کەڵک لە سیستمی هاتوچۆی گشتی وەربگرن.
لەم پێوەندیەدا، ئەنجومەنی سەوزئەندیشانی لاوی مەهاباد پووستێرێکیان لە ژێر ناوی سێ شەممەی بێ ماشێن بڵاو کردووەتەوە و داوای کردووە کە هاوڵاتییان لەو رۆژەدا ماشێنی خۆیان نەبەنە دەرەوە.
لە شێوازێکیتریشدا، ئەنجومەنی سەوزی زاگروسی گیلانی رۆژئاوای سەر بە پارێزگای کرماشان سبەینێ 29 بەفرانبار بەبۆنەی رۆژی هەوای پاکەوە رێوڕەسمێکی تایبەت بەڕێوە دەبات.
ئەم رێکخراوە ژینگەپارێزییە شوێنی کۆبوونەوەی بەرانبەری ئیدارەی پارێزگاری لە ژینگەی گیلانی رۆژئاوا و کاتژمێر 8 و نیوی سەرلەبەیانی راگەیاندووە.