پەنابەرێکی کورد لە وڵاتی سویس بە شێوەیەکی گوماناوی کۆچی دوایی کرد

0
1987

هانا: بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە “هانا” پەنابەرێکی کوردی نیشتەجێی وڵاتی سویس بە ناوی “هوشیار ئەمین زادە” بە شێوەیەکی گوماناوی کۆچی دوایی کردووە.

ئەو پەنابەرە کوردە کە لە ساڵی ١٣٦٠ـی هەتاوییەوە ئەندامی حدکا بووە، لە بنەڕەتدا خەڵکی شارەدێی سیلوانای سەر بە باژێڕی ئورمیەیە و ماوەی ١٨ ساڵە لە وڵاتی سویس نیشتەجێیە.

کامڕان ڕەسووڵی، بەرپرسی کومیتەی سویسی حدکا لەمبارەوە لە لێدوانێکی تابەت بۆ “هانا”گوتی : بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێمە، ئەو هاوڕێیە ماوەی ٣ ڕۆژ بەر لە ئێستا لە ماڵەکەی خۆی چۆتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە تا ئەوەی کە تەرمەکەی لە یەکێک لە گوندەکانی  شاری ئێفریتکۆن ـی سەر بە کانتۆنی زووگ دۆزراوەتەوە”

ڕەسووڵی هەروەها گوتیشی: “لە ئێستادا هۆکار ناڕوونە و دیار نیە کە ئایا بە مەرگی سروشتی کۆچی دوایی  کردووە یان هۆکارێکی تر لە ئارا دایە، بڕیارە ڕۆژی دووشەممە پۆلیس لەمبارەوە زانیاری بدات و تا ئەو کات ناتوانین هیچ بڵێین”.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ شەممە 16ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، بنەماڵەی ئەمین زادە، بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکاریی خوێن بردراون بۆ پۆلیسی ئەو باژێڕە و لێکۆڵینەوەیان لێ دەکرێت”.

بەرپرسی کومیتەی سویسی حدکا هەروەها گوتیشی : “ناوبراو ئەندامی حیزب بووە و پێشتریش کێشەیەکی ئەوتۆی نەبووە و لە ئێستادا هیچ شتێک بۆمان ڕوون نیە و تا پۆلیس ڕوونکردنەوە نەدا ناتوانین هیچ بڵین و نازاندرێ ئایا مەرگی سرووشتی بووە یان بابەتێکی تر لە ئارا دایە”.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here