بەلەمێک بە 16 کۆچبەرەوە دیپۆرت دەکرێتەوە

0
1626

هانا: ئاژانسى هەواڵى ئەى بى سى نیوز بڵاویکردەوە ئوسترالیا بەلەمێکى پەناخوازانى بە 16 پەناخوازەوە دیپۆرتى ئەندەنوسیا کردۆتەوە.

بەگوێرەى زانیارییەکانى ئەو ئاژانسە، بەلەمەکە لە 20 تشرینى دووەمى ئەمساڵد هەوڵیداوە بە قاچاخ خۆى بگەیەنێتە ئوسترالیا بەڵام لەلایەن هێزە دەریایەکانى ئوسترالیاوە دەستگیرکراون و بەبەلەمێکى تر ڕەوانەى سنورە ئاویەکانى ئەندەنوسیا کراونەتەوە.

سەبارەت بە ڕەگەز وشوناسى ئەو پەنابەخوازانەش ، ماڵپەرى ڕۆژنامەى گاردیان دەڵێت ئەو کەسانە خەڵکى هندستان و نیپاڵ و بەنگلادیش بوون و لەپاش دیپۆرتکردنەوەیان گەشتونەتەوە ئەندەنوسیا.

لەئێستادا حکومەتى ئوسترالیا سیاسەتى گرتن و گێراِنەوەى بەلەمى پەناخوازان بۆ ئەو ووڵاتەى لێوەى هاتوون جێبەجێ دەکات و دەرگاى بەڕووى کۆچبەرانى دەریاى قاچاخدا داخستووە.

ئەم سیاسەتەش بۆتە جێگەى نیگەرانى ڕێکخراوەکانى داکۆکیکاران لە مافى پەنابەران و بە پێشێلکردنى مافى ئەو پەنابەرانى لە قەڵەم دەدەن.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here