قاچاخچێتی کردن بە کۆچبەرانەوە لەڕیزبەندى سیێەمى بازرگانیە نایاساییە نێودەوڵەتیەکانە

0
779

هانا:((ڕێکخراوی داکۆکی لە پەنابەران)) بەرپرسى ڕێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتى ڕایگەیاند کارى قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەرانەوە لەئێستادا لە ڕیزبەندى سێیەمى گەورەترین ئەو بازرگانیانەیە کە لەلایەن تاوانبارانەوە لەسەرتاسەرى جیهاندا بەڕێوەدەبرێن.
ویلیام لاسى سوینگ ، بەرپرسى ڕێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتى لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز دەڵێت لەپاش قاچاخچێتیکردن بە چەک و مادەى هۆشبەرەوە ، قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەرانەوە لە ڕیزبەندى سێیەمى گەورەترین ئەو بازرگانیانەیە کە لەلایەن تاوانبارە نێودەوڵەتیەکانەوە بەڕێوەدەبرێن.

ئاشکراکردنى ئەو زانیاریانە لەکاتێکدایە کە دادگایەکى وویلایەتى ڤیکتۆیاى ئوسترالیا تۆمەتى کارى قاچاخچێتیکردنى بەسەر کەسێکدا سەپاند کە لەساڵى 2013 دا لەنێوان عێراق و ئوسترالیادا کارى قاچاخچێتى کردووە بە کۆچبەرانەوە.
لەگەڵ بەردەوامى قەیرانەکانى بەشێک لە ووڵاتانى جیهان بە تایبەتى لە ووڵاتانى کیشوەرى ئاسیا و ئەفریقا ، کارى قاچاچێتیکردن بە کۆچبەرانەوە بەردەوامە کە بە ووتەى بەرپرسى ڕێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتی ، داهاتى ساڵانەى ئەو باندە قاچاخچیانە لە هەموو جیهاندا دەگاتە 35 ملیار دۆلار.

سەرچاوە : ماڵپەرى ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز ، ناین نیوز

Comments

comments

‎وه‌ڵام بده‌وه‌