Google search engine
ماڵەوە بەیاننامە پەیام کۆچی دوایی دایکێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە شاری سنە

کۆچی دوایی دایکێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە شاری سنە

0
1083

ڕۆژی شەممە ١٨ی خەرمانان خان بانوو فاتیمەی ئەردەڵان، مامۆستا و چالاکی فەرهەنگی و ژینگە پارێزی لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

فاتیمە خاتوون ژنە نیشتمانپەروەری کورد و کەسایەتیی خۆشناوی شاری سنە و ناوچەی ئەردەڵان، جیا لەوەی وەک مامۆستای قوتابخانە، لە پەروەردە و پێگەیاندنی منداڵان و مێرمنداڵان بۆ نیشتماندۆستی ڕؤلی کارا و چالاکی بوو، وەک چالاکێکی کۆمەڵایەتی و ژینگەپارێز، خاوەن جێگە و پێگە و حورمەتی خەڵکی کوردستان بوو.

کۆچکردوو فاتیمەخانی ئەردەڵان، باوەڕی ڕاستەقینەی بە ئازادی و ڕزگاریی نەتەوەکەی لە ژێر دەستی دابوو و تا دوایین هەناسەکانی ژیانی لە سەر ڕێچکە و ڕێباز و بیر و باوەری سەربەخۆییخوازنەی بەردەوام بوو.

دایە فاتیمە زۆر دڵخۆش و گەشبین بوو بە شۆڕشی ژینا و باوەڕی وابوو کە ئەم جارە تۆماری ڕژیمی داگیرکەری ئێرانی تێکەوە دەپێچێندرێ و کۆتایی بە دەسەڵاتی داگیرکەری ئێرانی دێ ، یەکێک لە گەورەترین ئارەزووەکانی کە بە داخەوە مەرگ مەودای نەدا پێی بگا، ئازادی، سەروەریی سیاسی،سەربەستی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان بوو.

لە لایەن بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ویڕای دەربڕینی هاوخەمی لە گەڵ هەموو چالاکانی کۆمەڵایەتی ، فەرهەنگی و ژینگەپارێزیی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دایە فاتیمە دەکەین و خۆمان لەم خەم و پەژارەیە دا بە شەریک و بەشدار دەزانین.

ڕووحی شاد و یاد و ناوی بەرز و بەڕێز بێ.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی
٩ی سێپتامبری ٢٠٢٣ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبانگەوازی سێ لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ یەکەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا
بابەتی دواتربزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: پەلاماری تیرۆریستی بۆ سەر نووسینگەی ک.ن.ک لە هەولێر و هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی عەربەت مەحکووم دەکەین.

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان