Google search engine
ماڵەوە تایبه‌ت بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا...

بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی

0
3873

لە دوای کوژرانی ژینا ئەمینی، ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕووبەڕوویبەرزترین ئاستی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بوونەتەوە. گرتنیسەرەڕۆیانە، ئەشکەنجە، لەسێدارەدان و سەرکوتی سیستماتیک بوونەتەکرداری ئاسایی دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران. سەرەڕایشەرمەزارکردنی نێودەوڵەتی، دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە سەرکوتیبێبەزەییانە بەرامبەر کورد و دەنگە ناڕازییەکانی دیکە.

لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا، کردەوە و هەڵوێستی هاوبەش پێویستە!

لە بەرەبەری دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینادا، چالاکانیمەدەنی و مافی مرۆیی لە نێۆخۆی وڵاتەوە ڕۆژی یەکشەممە ٢٥یخەرمانانی ١٤٠٣ (١٥ی سێپتامبری ٢٠٢٤) لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتیکوردستان بانگەوازی مانگرتنی گشتییان داوە .

ئێمە ئەو ڕێکخراوە مەدەنی و مافی مرۆڤییانەی لە خوارەوە ناومان هاتووەپشتگری خۆمان بۆ ئەو بانگەوازە دەردەبڕین و داوا لە چین و توێژەکانیکۆمەڵگای کوردستان و ئێران دەکەین کە لەو ڕۆژەدا بە هەڵوێستێکی مەدەنیو ئاشتییانە بەشدار بن لە مانگرتنی گشتیدا. هەروەها ڕوو لە کۆمەڵگاینێونەتەوەیی دەکەین هەتا چاودێریی زیاتری پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤیکورد لە ئێران بکەن.

١٠ی سێپتامبری ٢٠٢٤

رێکخراوە مەدەنی و مافی مرۆڤییەکان :

      ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا              

ڕێکخراوی جیهانیی کورد            

ڕێکخراوی هانای ڕۆژهەڵات

ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ

ناوەندی هەواڵنێرانی مافی مرۆڤی کوردستان

ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان «چاونیوز»

ناوەندی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ناوەندی بەرگریی لە دیمۆکراسی لە ئێرانهۆڵەند

دەزگای راگەیاندنی رۆژهەڵات نیوز

ڕێکخراوی قەڵای دم دم بۆ هاوکاری مرۆیی

ئەنجۆمەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکخراوی ژیانەوەی كوردستان

پڕۆژەی دیمۆکراتیکی کوردستانی ئێران

ناوەندی چوارباخ

کوردستان ئۆنلاین

ناوەندی ڕۆژی کورد

ناوەندی کلتووری کوردسویس

ژینا مێدیا

ندای زاگرۆس

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووحەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان