کتێبی “تان و پۆ” به زمانی هه‌ورامی و کتێبی “لافاوه‌کانی سیروان” له شاری مریوان ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کرا.
کتێبی “تان و پۆ” به زاراوه‌ی هه‌ورامی نووسراوه و کۆمه‌ڵه شیعری نووسه‌ری مه‌ریوانی “فاتێح سه‌عیدی” له خۆ ده‌گرێت.
ئه‌م کۆمه‌ڵه شیعره له ۱۲۰ لاپه‌ڕه‌دا چاپ کراوە و له دوو به‌ش پێکهاتووه که یه‌که‌م به‌شی سه‌ره‌کی کتێبه‌که شیعره هه‌روامییه‌کانی نووسره و به‌شی دووهه‌میش ئه‌و شیعرانه له خۆ ده‌گرێت که نووسه‌ر به زاراوه‌ی سۆرانی نووسیویه‌تی.
کتێبی لافاوه‌کانی سیروان له نووسینی دوکتور “حسام مه‌له‌کی” له ۲۰۰ لاپه‌ڕه‌دا له چاپ دراوه. ئه‌م کتێبه زانستییه سه‌باره‌ت به چه‌می سیروان و ژئۆپۆلتیکی ده‌ورووبه‌ری سیروان نووسراوه.
کتێبه‌که باسی لافاوه‌کانی ئه‌م چه‌مه ده‌کات و ئه‌گه‌ری کۆنترۆڵ کردنی زیاتری زیانه‌کانی سیروان بۆ زه‌وییه کشت و کاڵییه‌کانی ده‌رووبه‌ری چه‌مه‌که.
حسام مه‌له‌کی دوکتورای لقی ژێئۆمۆرفۆلۆژی هه‌یه و مامۆستای زانکۆیە. کتێبه‌که‌ش له لایه‌ن بڵاڤگه‌ی “ئه‌وین” له مه‌ریوان له چاپ دراوه.