ئه‌م فیلمه به‌ڵگه‌ییه ۴۰ خوله‌که که ژیانی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی سه‌قزی “خاتووزین” ڕه‌وایه‌ت ده‌کات. خاتوزین، ژنێکی په‌یکه‌ره‌سازی گوندنشینی سه‌قزی بوو که کاری گڵێنه و په‌یکه‌ره‌سازی ده‌کرد. خاتووزین خه‌ڵکی گوندی “تورجان”ی سەر بە سه‌قز بوو که ده‌ستکرده‌کانی له زۆربه‌ی ماڵه‌کانی شاری سه‌قزدا هه‌یه و وه‌ک ئاسه‌وارێکی مێژوویی و هونه‌ری چاوایان لی ده‌کرێت.
خاتووزین زیاد له ۷۳ ساڵ ته‌مه‌نی کرد، ئه‌و دوای ئه‌وه‌ی که هاوسه‌ره‌که‌ی کۆچی دوایی ده‌کات، سه‌رقاڵی دروست کردنی گڵینه بۆ ماڵان ده‌بێت و به‌م کاره ژیانی ڕۆژانه‌ی منداڵانی به‌ڕێوه ده‌بات، به‌ڵام دواتر ئه‌م کاره ده‌بێته پیشه‌ی ڕۆژانه‌ی و جیا له گڵینه کاری په‌یکه‌ره‌سازیش ده‌کات که کاره‌کانی ڕه‌نگ و بۆیه‌کی فۆلکلۆر و کوردیان پێوه دیاره و به جۆرێک ده‌توانێت ناسنامه‌یه‌ک بێت بۆ ئێلمانه هونه‌رییه‌کانی له کورده‌واریدا.