ڕۆژی كورد :
له ڕۆژانی ٩ی ئهیلوول تا ٢٧ی ئه‌یلوولی ساڵی ٢٠١٩ی زایینی چل و دووهه‌مین خولی كۆبوونه‌وه‌كانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به به‌شداری نوێنه‌رانی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان و هه‌روه‌ها به به‌شداربوونی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نییه‌كان له ژنێڤ له وڵاتی سویسرا به‌ڕێوه ده‌چێت.
له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا واته ڕۆژانی ١٦ و ١٧ و ١٨ی ئهیلوول چه‌ندین كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیا له چه‌ندین ته‌وه‌ری حیاوازدا به به‌شداری نوێنه‌ری نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان و رێكخراوه مافی مرۆڤییهكان له بنكه‌ی سه‌ره‌كی ڕێكخراوی مافی مرۆڤ سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ژنێڤ به‌ڕێوه‌چوون. له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌كی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆمه‌ڵێك باسی گرینگ به تایبه‌ت جینایه‌ته‌كانی داعیش به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد و گه‌لانی دیكه خرایه به‌ر باس و به وردی تاووتوێكران. دوواتر باس له جیناته‌كانی ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له وڵاتی سووریه كرا كه له لایه‌ن زۆرینه‌ی به‌شداربوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه مه‌حكووم كرا و به توندی ڕه‌خنه‌ی لێ گیرا. له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی باسه‌كان دا باس لی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له وڵاتانی ناوچه‌كه كرا و هه‌روه‌ها ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌م دواییانه بۆ سه‌ر بنكه و ناوه‌نده نه‌وتییه‌كانی عه‌ره‌بستان كرا خرایه به‌ر باس و ئاماژه به‌وه كرا كه بێگۆمان هێرشه‌كان له لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ڕژیمی ئێرانه‌وه ئه‌نجام دراون كه ئه‌ویش به توندی ئیدانه كرا. هاوكات له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نوێنه‌رانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د ئاماده‌ی كۆڕ و كۆبوونهوهكانن و به شێوازی جوراوجۆر داكۆكی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه یاساكانی مافی مرۆڤ له ئێران به ته‌واوه‌تی ده‌پارێزرێت و پێشێل ناكرێت، به‌ڵام چالاكانی مافی مرۆڤی كه لێره چالاكن به توندی به‌رپه‌رچی بانگه‌شه‌كانیان ده‌ده‌نه‌وه و ڕووی ڕاستییه‌كان بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن له مه‌ڕ پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه و ئه‌وه‌ی كه ڕژیمی ئێران هیچ كات پابه‌ند نه‌بووه به ڕێنماییه‌كانی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یاسا نێودهولهتییهكانهوه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان باس له ناوچه‌ی شه‌نگال و ئیزدهییهكان كرا كه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له لایه‌ن هێزه‌كانی داعیشه‌وه به توندی كه‌وتنه به‌ر په‌لامار و ژینۆساید كراون و له ماڵ و خاكی خۆیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر كران و ژیانیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. دواتر و له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان باس له مافی دیاریكردنی چاره‌نووس كرا كه ئه‌م به‌شه به ده‌ستپێشخه‌ری تامییلهكانی سریلانكا و به به‌شداری نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو كه له‌وێدا باس له مافی دیاریكرانی چاره‌نووسی كوردانی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و به تایبه‌تی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات كرا. هاوڕێی به‌ڕێز و تێكۆشه‌ر “جه‌ماڵ پووركه‌ریم” سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆییخوازانی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان بوو و له لێدوانی بۆ چه‌ند راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كردووه كه نه‌ته‌وه‌ی كورد مافی ڕه‌وای خۆیه‌تی باسی چاره‌نووسی خۆی و مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی بكات چه به شێوازی فێدراڵی یان خودمۆختاری یان خود سه‌ربه‌خۆیی یا هه‌ر شێوازێك كه گه‌لی كورد خۆی بڕیاری له سه‌ر بدات واته رێفراندۆمێكی ئازاد له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه بچێت و له‌وێدا نه‌ته‌وه‌ی كورد خۆی دیاری بكات كه چی ده‌وێت و خواستی چیه؟ جه‌ماڵ پووركه‌ریم باسی ئه‌وه‌ی كرد كه فێدڕاڵی رێگه خۆشكه‌ره بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی، و هه‌روه‌ها كه له ڕێفراندۆمی كوردستانی باشوور له ساڵی پار به‌ڕێوه‌چوو ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه خواستی كورد گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زرانی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆیه و ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه مافی دیاری كردنی چاره‌نووس له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه رێزی لێ ده‌گیرێت و پابه‌ندن به بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ داهاتووی نیشتمانه‌كه‌یان و داهاتووی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ. جیا له نوێنه‌رانی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان كه به‌شدارن له كۆبوونه‌وه‌كان، كۆمه‌ڵێك رێكخراوی مافی مرۆڤ له هه‌موو جیهان به‌شداریان كردووه وه‌كوو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ته‌نانه‌ت گرووپه‌كانی عه‌ره‌بی ئه‌لاحواز و بلووچهكان به‌شدارییان كردووه و باسی دیاریكردنی مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كانیان كردووه و به شێوه‌ی جوراوجۆر پشتیوانی خۆیان له ته‌وه‌ره‌كه ده‌ربڕیووه.