Google search engine
ماڵەوە مێژوو ئه‌مڕۆ له‌ مێژوو دا دووساڵ بە سەر ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان تێپەڕبوو

دووساڵ بە سەر ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان تێپەڕبوو

0
2080

ڕۆژی کورد :
دوو ساڵ پێش ئێستا و لە وەها ڕۆژێکدا لە ڕێکەوتی ٢٥ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٧ی زایینی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان بە ڕێژەی ٩٢.٧٣% کۆی گشتی دەنگەکانی بەشداربووان بە سەرکەوتنی تەواو بەڕێوەچوو.

دوابەدوای دەسپێکی ناکۆکییەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی لە بەغداد و لە لایەکی دیکەش دەستپێکردنی شەڕی داعیش لە عێراق، مەسعوود بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ حیزبە کوردییەکانی باشووری کوردستان بڕیاری بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمی سەربەخۆییان بۆ کوردستان دەرکرد. بڕیاڕەکە لە لایەن دانیشتوانی کوردستان و کوردانی هەموو پارچەکانی کوردستان و کوردانی تاراوگە زۆر بە گەرمی پێشوازی لێکرا و لە سەر بڕیاری ڕێزدار مەسعوود بارزانی ڕێکەوتی ٢٥ی ئەیلوول بۆ ڕۆژی دەنگدان دیاریکرا.
زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە بە گەرمی پشتیوانییان لە ڕێفراندۆم و ئاکامەکانی کرد بۆ وێنە دەوڵەتی ئیسرائیل تا دواڕۆژ پشتیوانی خۆی بۆ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەربڕی، بەڵام لە بەرانبەردا سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، دۆناڵد ترامپ داوای لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد کە ڕێفراندۆمەکە دوابخەن بەڵام مەسعوود بارزانی سوور بوو لە سەر بڕیارەکەی و ڕێفراندۆم لە ڕۆژی دیاریکراو بە سەرکەتوویی تەواو و بە دەنگی ئەرێنی لە ڕێژەی ٩٢.٧٣% کۆی گشتی دەنگەکان بە ئەنجام گەیشت، پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بابەتی نووسراو بۆ دەنگدان لە سەر فۆڕمی لاپەڕەی دەنگدان بە پێنج زمانی : کوردی، ئینگلیزی، عەرەبی، تورکی و ئاشووری نووسرابوون. بەڵام مخابن چاوی پیسی دوژمنان و داگیرکەران بەرایی بینینی دەرئەنجامەکانی ڕێفراندۆمی نەدا و بە یارمەتی چەن هێزێکی ناوخۆیی خەیانەتکار و پشتیوانی وڵاتانی دراوسێ دەرئەنجامەکانی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانیان پووچەڵ کردەوە و جارێکی دیکە خەونی سەربەخۆیی کوردستان لە لایەن دوژمنانی ڕووناکی و تاریک پەرەستان و بە دەستی چڵکنی داگیرکەر ڕاگیرا و هاتە وەستان هەر چەن خولیای سەربەخۆیی گەلی کورد بەردەوام لە سەر پێیە و هەتا نەتەوەی کورد هەبێت کوردستان ڕاوەستاوە و سەر بۆ دوژمنان دانانەوێنێت.
لە کۆتاییدا پێویستە بگوترێت لە سەربەخۆیی کوردستان نە تەنیا لە لایەن حیزب و ڕێکخراو یان کەسایەتییەکی تایبەت بەڕێوەچوو بەڵکوو سەربەخۆیی هەستی هەڵقۆڵاوی هەموو دانیشتوانی کوردستان و خەونی لە مێژینەی کوردانی هەموو پارچەکانی کوردستان بوو هەر بۆیەش ئەو ڕۆژە وەکوو مێژوویەکی زێڕین لە لاپەڕەی مێژووی کوردستان بۆ هەتاهەتایە تۆمار دەکرێت و یادی ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگیرێت.
لە لایەن ئەندامانی دەستەی ڕێبەرایەتی ناوەندی “ڕۆژی کورد” ئەوە یادە مەزنە لە هەموو کوردستانییان پیرۆز دەکەین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکۆبوونەوەی کۆنفڕانسی ٢٤ی ئەیلوول لە نیۆیۆرک لە لایەن حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بایکۆت کرا
بابەتی دواتربنیامین نتانیاهوو وەکوو ڕاسپێردراوی پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتووی ئیسرائیل دیاریکرا

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان