Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران لە نەغەدە، یادی شاخەوانی مەزنی کورد، محەممەد هەوراز بەرز ڕادەگیرێ

لە نەغەدە، یادی شاخەوانی مەزنی کورد، محەممەد هەوراز بەرز ڕادەگیرێ

0
1607

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، سبەی هەینی، ۲٦ی خەرمانانی ١395ی هەتاوی، ڕێورەسمێک بەبۆنەی ساڵیادی لەدایک بوونی محەممەد هەوراز، شاخەوانی بەرز و مەزنی کورد، لە نەغەدە بەڕێوەدەچێ.

ئەو ڕێوڕەسمە کاتژمێر ٤:۳٠ ئێوارە لە بناری کێوی سوڵتان بایەقووب لەسەر گڵکۆی شاخەوانی نەمر محەممەد هەوراز بەڕێوە دەچێ.

شارەوانیی نەغەدە و بەرپرسانی باژێڕی نەغەدە، سەرەڕای بڕیاری شارەوانیی ئەو باژێڕە تا ئێستاش پەیکەری محەممەد ئەورازیان لەو باژێڕە دانەناوە.

محەممەد ئەوراز، سالی ١٩٦٩ (بەرامبەر بە ١٣٤٨ی ھەتاوی) لە شاری نەغەدە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و لە تەمەنی مێر منداڵییەوە دەستی بە وەرزشی شاخەوانی کرد. دوای بوون بە ئەندامی دەستەی شاخەوانی نەتەوەیی ئێران پێی داناوەتە سەر ژمارەیەکی زۆر لە چیا ھەرە بەرزەکانی جیھان و لە ناویاندا چیای ئێڤەرست، بەرزترین کێوی جیھان.

محەممەد ھەوراز سالی ١٣٨٢ی ھەتاوی، کاتێک لەگەل شاخەوانی کۆچکردووی کورد موقبیل ھونەرپەژوو دەچوو ھەتا کێوی گاشێربروومی وڵاتی پاکستان ببەزێنێت، کەوتە بن ڕەھێلەی ڕنووی بەفر و دوای چەندین رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەکانی پاکستان، لە ڕێکەوتی ٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٣ گیانی لەدەست‌دا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودوکتورێک لە بانە بنەماڵەیەک بەرەوڕووی داوای یارمەتی لەخەڵکی کوردستان دەکاتەوە+وتوێژ
بابەتی دواترئەندامێکی دیکەی سوپای پاسداران لە ناوچەی بۆکان کوژرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان