Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات ئەندامێکی دیکەی سوپای پاسداران لە ناوچەی بۆکان کوژرا

ئەندامێکی دیکەی سوپای پاسداران لە ناوچەی بۆکان کوژرا

0
1748

رۆژی کورد: شەوی رابردوو کەسێکی سوپای پاسداران لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەو لەبەر دەم ماڵی خۆیدا لە گوندی کوێرەکانیی سەر بە ناوچەی بۆکان کوژرا.

هەواڵنێری رۆژی کورد لە شاری بۆکان ڕایگەیاند: کاتژمێر ٢ی نیوە شەو کەسێک بەناوی سمایل خودایی تەمەن ٤٥ ساڵ لەبەر دەم ماڵی خۆی لە گوندی کوێرەکانیی سەربە شاری بۆکان بە زەبری چەک کوژراوە.

هەتا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارەتیی خۆی لە کوژرانی ئەو ئەندامەی سوپای پاسداران ڕانەگەیاندووە بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بۆکان بە ناوەندی ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە ئەو جاشە بە دەست کوڕەکەی خۆی کوژراوە.

سەرچاوەیەک بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند که ئەو کەسە ئەندامی سوپای پاسداران بووە، بەڵام هاوکات هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن، کە کوژرانی ئەو کەسە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.

لە ڕۆژانی ڕابردووشدا لە گوندی گوڵۆڵانی سەروو لە نزیک گوندی کوێڕەکانی ئەندامێکی سوپای پاسداران لەلایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە کوژرا.

لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ژمارەیەکی نزیک به ١٠ ئەندامی خۆجێێ سوپای پاسداران لەلایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە تەنیا لە شاری بۆکان کوژراون.

هەڵۆکانی زاگرۆس هێزێکی چەکداری نهێنی چالاک لە شارەکانی کوردستانن و خۆیان بە نزیک لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ناساندووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولە نەغەدە، یادی شاخەوانی مەزنی کورد، محەممەد هەوراز بەرز ڕادەگیرێ
بابەتی دواتركورتە فیلمی سینەماكارێكی كورد لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سەماوە خەڵات كرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان