ڕێوڕەسمی ڕێز گرتن لە عوسمان هەورامی لە سنە بەڕێوە دەچێت.

0
784

شاره‌وانی سنه‌ ڕایگه‌یاند که‌ ٢٥ی ڕێبەندان له‌ میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌ک له‌ هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کورد، “عوسمان هه‌ورامی” ڕێز ده‌گیردرێت.

ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕێبه‌ندانەو له‌ سینه‌ما په‌ردیسی سنه‌ ئه‌نجام ده‌بێت.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ ڕێوڕه‌سمی ڕێز گرتن له‌ هونه‌رمه‌ندی کورد عوسمان هه‌ورامی هونه‌رمه‌ندان “ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی”، دوکتور “قوتبه‌دین سادقی” و “ئه‌رده‌شیر کارمکار” به‌شداری ده‌که‌ن و وته‌کانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ عوسمان هه‌وارامی پێشکه‌ش ده‌که‌ن.

هه‌روه‌ها په‌یکه‌ره‌یه‌ک له‌ مامۆستا عوسمان هه‌ورامی له‌ لایه‌ن “هادی زیائه‌دینی”یه‌وه‌ دروست کراوه‌ که‌ له‌ مه‌یدانی غه‌فووری شاری سنه‌ جێگیر ده‌کرێت.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپاریس: هونەرمەندێکی کورد بە مەبەستی هاوکاری بۆ کوردانی کرماشان، پێشانگایەک بەڕێوە دەبا
بابەتی دواتروەزارەتی ئیتلاعات بە زۆرەملی سیخوڕی بە شۆڕای گوندەکان دەکات

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.